لارا هۆمەر دزەیی، دیزاینەری جلوبەرگ، نوێترین دیزاینی لە کۆلێکشنی 'ئاگر' پێشکێش بە 'ژن، ژیان، ئازادی' درووشمی خۆپێشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و #ژینا ئەمینی# دەکات.
لارا هۆمەر دزەیی، بە تۆڕی میدیایی ڕووداو ڕاگەیاند، چوارەم بەشی دیزاینی کۆلێکشنی 'ئاگر' کە لە 12 دیزاین پێکهاتووە، پێشکێش بە 'ژن، ژیان، ئازادی' درووشمی خۆپێشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و ژینا ئەمینی کردووە.
لە کۆلێکشنی 'ئاگر' ئەم چوار دیزاینە لەخۆدەگرێت: 'بووکی شاخ'، 'نازدار حەیران'، 'سەبرا دلا'، 'ژن، ژیان، ئازادی و ژینا ئەمینی'.
ئەم خانمە دیزاینەرە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هەر کۆلێکشنێکی لە 12 دیزاین پێکدێت و لە کۆلێکشنی 'ئاگر' تاوەکو ئێستا چوار دیزایینی بڵاوکردۆتەوە.
ژمارەی دوایین دیزاینەکانی ئەو دیزاینەرە کوردە لە چیای سەفین و بیستانە وێنەگیراون و ژمارەیەک مۆدێلی کورد و بێگانە تێیدا بەشدارن.
لە مانگی ئایاری 2022ەوە، لارا دزەیی، جگە لە کۆلێکشنی 'ئاگر'، کاری لەسەر کۆلێکشنی 'خەون' کردووە وەک یەکەمین کۆلێکشن کە کاری وێنەگرتنیان لە ناو #قەڵاتی هەولێر# بۆ کرا.
دوایین دیزاینەکان لە چیای سەفین و بیستانە خراونەتەڕوو و هاوشێوەی تەواوی دیزاینەکانی دیکەی ئەو دیزاینەرە کوردە کە هەرجارە و لە شوێنێکی دیاری کوردستان دەیانخاتەڕوو. لارا دزەیی دەڵێت، بەهۆی ئەوەی بە شێوەیەکی باش کار بۆ ناساندنی جلوبەرگی کوردی لە جیهاندا نەکراوە، بۆیە بیری لەو پڕۆژەیە کردەوە، کە جلوبەرگی کوردی بە لەبەرچاوگرتنی ڕەسەنایەتی و ئایدیای خۆی پێشکێش بە جیهان بکات.
لارا دزەیی، خەڵکی باشووری کوردستانە و کچی هونەرمەند هۆمەر دزەییە؛ لە شاری ڤیەننا لە نەمسا لەدایکبووە، لە ئەمریکا گەورە بووە. بڕوانامەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی لە زانکۆی جۆرج مەیسن هەیە، 15 ساڵە لە هەولێر ژیان بەسەر دەبات، زمانی ئینگلیزی، کوردی، فارسی، عەرەبی و ئەڵمانی دەزانێت.
بۆ ماوەی 11 ساڵ لە کەرتی نەوت و گازدا کاردەکات، لە هەمان کاتدا بڕیاریدا خولیای ڕاستەقینەی خۆی دەربخات و دەست بکات بە دیزاینکردنی جلوبەرگی کوردی بە شێوەی کلاسیک و مۆدێرن.[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,103 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!