خانمە ئەکتەری بەناوبانگی هیندی، پریانکا چۆپرا، هاوسۆزیی خۆی بۆ مردنی #ژینا ئەمینی# نیشاندەدات و پەیامێک بڵاودەکاتەوە، لە کۆتایییەکەیدا بە زمانی کوردی نووسیویەتی: ژن، ژیان، ئازادی.
رۆژی پێنجشەممە 7-10-2022، پریانکا چۆپرا خانمە ئەکتەری بەناوبانگی هۆڵیوود لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی ژینا ئەمینی بڵاوکردووەتەوە. هاوکات سەرکۆنەی مەرگی گوماناوی ئەو کچە کوردەی کردووە، کە دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئێرانەوە گیانی لەدەستدا.
چۆپرا لەسەر وێنەکەی ژینا ئەمینی نوسیویەتی: ژنان لە ئێران و تەواوی جیهان هەستاونەتە سەر پێ و دەنگی خۆیان بەرزدەکەنەوە؛ هەروەها قژی خۆیان بە ئاشکرا دەبڕن و زۆر کەسیش خۆپێشاندان بۆ مەهسا ئەمینی دەکەن، کە پۆلیسی ڕەوشتی ئێران ژیانە گەنجانەکەی بە تووندوتیژترین شێوە لێسەند تەنیا بەهۆی ناڕێکیی پۆشینی سەرپۆش.
پریانکا چۆپرا، یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی جیهان، کە خاوەنی 10 خەڵاتی جیهانییە لە بواری فیلمسازیدا. هاوکات گۆرانیبێژ و مۆدێلی جلوبەرگیشە و سامانەکەی بە 70 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا چۆپرا سەرسامیی خۆی بۆ ئازایەتی ئەو ژنانە نیشان داوە، کە بە گوتەی خۆی، ژیانی خۆیان لەپێناو ئازادی و مافدا دەخەنە مەترسییەوە. دەشڵێت، ئەو دەنگە ناڕازییانەی چەندین ساڵە بێدەنگ کراون، لە کۆتاییدا وەکو گڕکان دەتەقنەوە.
پریانکا چۆپرا باس لە گرنگیی بەردەوامبوونی ناڕەزاییەکان دەکات و دەڵێت، پێویستە هەموو ژنان هاوشانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەنگ هەڵبڕن و هانی کەسانی چواردەوریشیان بدەن، کە هەمان کار بکەن، چونکە تاوەکو زۆر بن زیاتر دەنگیان دەبیسترێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا، پریانکا چۆپرا من لەگەڵتانم و بە کوردی نووسیویەتی، ژن، ژیان، ئازادی[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,911 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!