ڕاپەڕینی ژنان لە ڕۆژهەڵات بەرهەمی چەندین ساڵەی بەرەنگاربوونەوەکانی ئێمەی چالاکوانە کە ساڵانێکە لە لایەن خودی پیاوانی مێشک گرژەوە سووکایەتی و بێڕێزیمان پێدەکرێ و ئێمە هەرگیز کۆڵمان نەداوە.
پێداگری ئێمەی ژنان لە ناوخۆ و دەرەوەی ڕۆژهەڵات هەوێنی هێز و وزەیەکە کە ئەمڕۆ ژنان بەم شۆڕشە جوانەیان بۆمانی دەگەڕێننەوە.
ئێمە بە ژیانی خۆمان و منداڵەکانمان قوربانیمان داوە تاکوو کورەی ڕۆشنبینی لەناو کۆمەڵگادا داگیرسێنین و نەهێڵین ژن ئەوەندەی دیکە لەژێر کۆتی پیاومەزنیدا بتاوێندرێتەوە.
کاتێک پێنووسمان بەدەست گرت و گەندەڵییەکانی ئەخلاقی ناو کۆمەڵگامان (حیزبەکانیش بەشێکن کەم کۆمەڵگا) لەقاو دەدا، کاتێک دژی ژنکووژی دەوەستاینەوە، کاتێک دەسدرێژی بۆ سەر منداڵانمان ئیدانە دەکرد، و کاتێک دژی سێکسیزم (هەڵاواردنی ڕەگەزی) و بە دەستەوەدانی ژنان بەهۆی بێ ڕەوشتی پیاوانی حیزب و بنەماڵەیان گوتارمان دەدا، ئێمەی ژنانی چالاکوان هەڵگری مەشغەڵی ئازادی بووین بۆ ژنان.
شۆڕشی #ژینا ئەمینی# پاشکۆ و بەرهەمی هیچ شۆڕشێکی دیکە نییە. شۆڕشی ژینا لە جۆری شۆڕشی ژنانی #کۆبانێ# و ئازادی یواشکی نییە. شۆڕشی ژینا شۆڕشێکی مافخوازانەیە کە ژنان بۆ وە دەستهێنانی مافی یەکسان دژی دەسەڵاتدارێکی خۆجێی ڕاپەڕیون. شۆڕشی ژینا بۆ پاراستنی گیانی خود نییە بەڵکوو لەم شۆڕشەدا گیان دەبەخشرێت بۆ سەربەستی بەکۆمەڵ.
شۆڕشی ژینا بە یواشکی لێرە و لەێ بە فڕێدانی لەچکە نییە، بەڵکوو لەبەرچاوی تەواوی جیهان و بەرەو ڕووی دوربینەکان و تفەنگی یگانی ویژەی خوێن مژ وەستانە. ژنان پڕ بە گەروو هاوار بەسەر قاتڵەکاندا دەکەن کە “لە مردن ناترسم و تۆ دەبێ بمری”. ئەم هەموو بوێرییە تەنیا هاڵیوودیش تا ئەمڕۆ نەیتوانیوە لە فیلمەکانیشدا نیشانی بدات.
بۆیە هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێ جەوهەری ئەم شۆڕشە بە شۆڕشەکانی پێشووی ژنان بشوبهێنێت.
شۆڕشی ژینا پاشکۆی هیچ ئایدیۆلۆژییەک نییە.
شۆڕشی ژینا تەنیا و تەنیا شۆڕشی ژینایە.
هیچکەس بۆی نییە بە هیچ شۆڕشێکی دیکە گرێی بدات. [1]
#کازیوە ئەنامەقی#
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,684 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!