ئارووناوا یان ھارووناوا یان شاباد (بە کەڵھوڕی: شاباد، بە فارسی: اسلاماباد غرب، ھەروەھا: ئیسلاماوا، ئیسلاماباد، شاباد) شارێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە ڕۆژاوای پارێزگای #کرماشان# ھەڵکەوتووە و ناوەندی شارستانی شاباد. شاباد دووەمین گەورەشاری پارێزگای کرماشانە دوای شاری کرماشان.
ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی 2016دا 90، 559 کەس بووە و بە زمانی کوردی و شێوەزاری کەڵھوڕی قسە دەکەن.
ناوی سەرەکی ئەم شارە بەبنەڕەت ئارووناوا یان ھارووناوا (بە کەڵھوڕی: ئارۊناوا) بووە بەڵام لە ساڵی 1935دا (1314ی ھەتاوی) لەلایەن حکوومەتەوە ناوی شاەاباد یان شابادی لێ نرا و دواتر لە 1979دا ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی ئیسلامی ئێران ناوی ئیسلامابادی ڕۆژاوایان لێ نا.[2] ئەمڕۆکە ڕیشسپی و گەورەپیاوان ھەر بە شاباد ناوی لێ دەبەن. لە درێژەی مێژوودا لەلایەن حکوومەتەکانەوە ناوی زۆری لێ نراوە بەڵام خەڵکی خودی شارەکە زۆرجار ئەم ناوانەیان ڕەد کردووەتەوە. ناوی ئیسلامابادی غەرب بەدەستی محەمەد یەزدی لەم شارە نرا.
زۆربەی جەماوەری شاری ئارووناوا بە شێوەزاری کەڵھوڕی لە زمانی کوردی دەدوێن. بەڵام ھەندێک لە خەڵکی شارەکە بە شێوەزارەکانی کوردیی سنجاوی، کوردیی زەنگنەیی گورانی و ھەروەھا کوردیی لەکی دەدوێن.
زۆربەی جەماوەی شاری ئارووناوا لە کوردە شیعەکان پێک ھاتووە. بەڵام جەماوەرێکی بەرچاویش لە کوردانی یارسان لە ئارووناوادا دەژێن.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 595 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!