دەقی پرسەنامەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی:
کۆسرەت ڕەسوڵ پرسەنامەیەک ئاراستەی حاجی خالید سلێمان دەکات
برای بەڕێزم: کاک حاجی خالید سلێمان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی و جوانەمەرگ بوونی کاکە (ئاکام)ی کوڕتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
جەرگ سووتان و لەدەستدانی منداڵ ئازارێکی ناخهەژێنە و تەنها ئەوانە تێی دەگەن کە جەرگیان سووتاوە، خوای گەورە پشتیوانت بێت لە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، بۆ ئەم کۆستە گەورەیە و جوانەمەرگ بوونی کاکە ئاکامی کوڕت، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,664 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!