$چۆنییەتیی ڕێنووسکردنی پیتی (ی)$
پیتی (ی) لە زمانی کوردیدا، لە هەندێک وشەدا بە یەک (ی) لە هەندێک وشەدا بە دوو (ی) ڕێنووس دەکرێت و دەنووسرێ کە پەیوەندیی بە بزوێن و نەبزوێنی پیتی (ی)ەوە هەیە، واتە: بەپێی شوێنی لە سەرتا و ناو ڕاست و کۆتایی وشەدا هەروەها بە پێی یاساکانی ڕێنووس لە زمانی کوردیدا ڕێنووس دەکرێت، بەم شێوەیەی خوارەوە ڕوونکراوەتەوە.
$چۆنییەتیی ڕێنووسکردنی (یی):$
$یەکەم$/ پیتی (یی) لە سەرتای وشە:
پیتی (ی) بە (یی) نانووسرێ، لەسەرتای هیچ وشەیەک. هەموو سەرەتای وشەیەک دەبێتەوە بە یەک (ی). نموونە: یادەوەری، یادگار، یاساوڵ.
$دووەم$/ پیتی (یی) لەناو ڕاستی وشەوە:
پیتی (ی) لەناو ڕاستی وشەوە دێت، پیتی پێشی بزوێن یان نەبزوێنە. نموونە: ئایین، زایین، بییر.
$سێیەم$/ پیتی (یی) لە کۆتایی وشەوە:
پیتی (ی) لە کۆتایی وشە بەیەک (یی) دەنووسرێ لە چەند بارێکدا:
1-هەرکاتێک باسی جێگەی لەدایکبوونمان کردن یان وەک نازناو. نموونە: ئازاد کۆیی، سەروەر شارەزووریی لەگەڵ حەمە چوارباخیی.
2-ئەگەر هاوەڵناومان وەک ناوی واتایی بەکارهێنا. نموونە: گەرمیی، ساریی، بەرزیی، دانایی، زانایی لەگەڵ درێژیی.
3- پیتی (ی) لە کۆتایی وشە (دیارخراو) بە (یی) دەنووسرێ ئەگەر گرێی ناوی درووستبکات:
ناو + ی + ناوی واتایی نموونە: ڕووداوی مێژویی، ئاماری جوگرافیی، زمانی کوردیی، بزاڤی نیشتمانیی، باوەڕی نەتەوەیی.
تێبینی/ هەندێک جار لە ڕستەدا وا ڕێکدەکەوێ پیتی (ی) سێ جار دووبارەدەبێتەوە بەدوای یەکدا:
-کاتێک ڕستەیەک کارەکەی ناتەواوبێت. نموونە: ئەو کارە زانایی یە.
-کاتێک ناوێکی واتایی بە ئامرازی (ان) کۆبکرێتەوە: نموونە: ئەو کارە زانستیی یانەیە.
$چۆنییەتیی ڕێنووسکردنی (ی):$
$یەکەم$/ پیتی (ی) لە سەرتای وشە:
ئەگەر وشەیەک بە پیتی (ی) دەستپێبکات، بە یەک (ی) دەنووسرێ چونکە سەرەتای هەموو وشەیەک دەبێت پیتی نەبزوێن بێت. نموونە: یار، یاد، یاوەر، یەزدان، یەدەک لەگەڵ یاسا.
$دووەم$/ پیتی (ی) لەناو ڕاستی وشەوە:
پیتی (ی) لەناو ڕاستی وشەدا بە (ی) دەنووسرێ. بە مەرجێک پێش و دوای خۆی نەبزوێن بێت. نموونە: بارین، هاڕین، ڕیچ، ژیشک، فیکە، لیرە.
$سێیەم$/ پیتی (ی) لە کۆتایی وشەوە:
1-پیتی (ی) لە کۆتایی وشە بەیەک (ی) دەنووسرێ پیتی پێشیان بزوێن بێت یان نەبزوێن، نموونە: کانی، خانی، بی، دی، وی، وای، دەی لەگەڵ سی.
2- پیتی (ی) لە کۆتایی وشە بەیەک (ی) دەنووسرێ ئەگەر گرێی ناوی درووستبکات:
-ناو + ی + ناو نموونە: ئاوی کانی، دانیشتووی کوێستان، خەڵکی گەرمیان.
-ناو + ی + هاوەڵناو نموونە: ئاوی گەرم، حەمامی سارد، چێشتی سوێر، هەناری سوور.
$تێبینی$
ئەم بابەتە وەک ماستەرکڵاس بە ڕێگەی ئۆنڵاین، لە شەوی 12-11-2022 کاتژمێر 9 بۆ 11:30 شەو بە کاتی کوردستان، بە نووسەران و ئەرشیڤوانانی کوردیپێدا پێشکەشکرا.
ئامادەکردنی: #ڕێبوار جەمال سەگرمه#[1]