زمانی کوردیی یەکێکە لە زمانە زیندووەکانی دنیا، زیاتر لە دەیان ملیۆن قسەپێکەری هەیە، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی زمانی زیندوو ئەوەیە کە بەردەوام وشە دەبەخشێ یان وشە وەردەگرێ، زمانی کوردیی بە دوو ڕێگە وشە وەردەگرێ، یەکێکیان لە ڕێگەی کۆمەڵەی زمانە هندۆئەوروپییەکانەوەیە، دووەمیان لە ڕێگەی زمانی گەلە دراوسێکانی کوردەوەیە. بەهەر ڕێگەیەک لەم ڕێگایانە وشە بێتە ناو زمانی کوردییەوە، بۆ ڕێنووسکردنیان دەبێت ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەین.
یەکەم/ ئەو وشانەی هاتوونەتە ناو زمانی کوردییەوە و کەوتوونەتە ژێر فۆنەتیکی زمانی کوردییەوە، قسەکەری کورد چۆن دەیڵێ، دەبێ وا بنووسرێ:
1-ئەو وشانەی بە نزیکەیی هەموو شێوەزارێک بەیەک شێوە فۆنەتیک دەیڵێن. نموونە: جانتا، تەلەفیزۆن، مۆبایل، ئەڵڵا، سەدام، ئوممەی عەرەبی، بەینەمیلەلیی. چۆن دەوترێ دەبێ وابنووسرێ.
2-ئەو وشانەی کە هەر بەشە شێوەزارێ لە زمانی کوردیی بە فۆنەتیکی ناوچەیی خۆیان دەیڵێن، چۆن دەوترێ دەبێ وابنووسرێ. نموونە: بەغداد بەغا یان بەغدا. حوسێن، حسێن، حسەین.
دووەم/ هەندێک جار وشە عەرەبییەکان بە پیتی عەرەبی دەنووسرێ، لەکاتێکدا هەندێک لەو پیتە عەرەبییانە لە زمانی ئێمەدا نییە، واتە: بە تێکەڵەیەک لە پیتی عەرەبی و کوردیی دەنووسرێ. نموونە: شێخ ڕضا پێویستە بنووسرێ شێخ ڕەزا، موصل پێویستە بنووسرێ موسڵ.
سێیەم/ هەندێک جار لەگەڵ وشە کوردییەکەدا وشەی عەرەبیش بەهەمان واتای کوردییەکە دەنووسێ. نموونە: هەست و شعور، ڕێز و ئیحتیرام، جێگە و مقام، ساغ و سەلیم، قانون و یاسا. دەکرێ تەنیا وشە کوردییەکە بنووسرێ تەواوە. بەگشتی هەموو وشەیەکی بیانی دەبێ بەڕێنووسی کوردیی بنووسرێ، نەک بە ڕێنووسی ئەو زمانەی لێمان وەرگرتووە.
چوارەم/ هەندێک وشەی کوردیی ڕەسەن هەیە، لەکاتی نووسینیدا پیتی عەرەبی تێکەڵ دەکرێ یان هەر بە هەڵە دەنووسرێ:
وشەی ژمارە (سەد) بە (سەت، صەت، سە، صە) هەندێک جار وشە بە پیتی بیانی یان بە هەڵە بنووسرێ، لەوانەیە واتای جیاواز بگەیەنێ، نموونە: وشەی (سە) لە ناوچەی پشدەر بە (سەگ) دەوترێ، نەک نە ژمارە (سەد).
پێنجەم/ هەندێک وشەی کوردیی ڕەسەنی هەیە، بەپێی شێوەزارەکان بەچەند فۆنەتیکێکی جیاواز دەوترێ و دەنووسرێ: سلێمانی، سولێمانی، سلەیمانی. ئەم فرە ڕێنووسییە گرفتە بۆ ڕێنووسی زمانی کوردیی.
تێبینی/ ئەم بابەتە وەک ماستەرکڵاس بە ڕێگەی ئۆنڵاین، لە شەوی 12-11-2022 کاتژمێر 9 بۆ11:30 شەو، بە کاتی کوردستان بە نووسەران و ئەرشیڤوانانی کوردیپێدا پێشکەشکرا.
ئامادەکردنی: #ڕیبوار جەمال سەگرمه#[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,682 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!