شوێنەوار: #گۆڕدەخمە#ی ڕوانسەر
ئامادەکردنی: #عەزیز مورادی#
(بەردەگۆڕ) یان (گۆڕدەخمە) ژوورێکی هەڵکەنراوە لەسەر شاخ و تاشەبەردەکان بۆ ناشتنی مردووەکان، کە مێژوویان بۆ هەزاران ساڵ بەر لەئێستا دەگەڕێتەوە. لە کوردستان بە دەیان بەردەگۆڕمان هەیە، کە مێژووی زیاترینیان بۆ سەردەمی مادەکان و ئەوکاتە دەگەڕێتەوە، کە ئایینی زەردەشتی ئایینی فەڕمیی وڵات بووە.
یەکێک لەو بەردەگۆڕانە پاڵی داوە بە شاری #ڕوانسەر#، کە یەکێکە لە شارەکانی پارێزگای #کرماشان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە دەروازەی #هەورامان# ناسراوە. ئەم بەردەگۆڕە کەوتووەتە بەرزایی 35 مەتری کێوی یەرەوڵ.
ئەم بەردەگۆڕە ژوورێکی چوارگۆشەیە و بنمیچێکی گۆمەزی لەخۆ گرتووە، لەناویدا نەخشی مرۆڤێکی باڵدار هەیە، کە مێژوونووسان پێیان وایە؛ نەخشی #ئەهورامەزدا#یە. مەسعود گوڵزاری، شوێنەوارناس و دیرۆکناسی ناسراوی ئێران، یەکەم کەس بوو ئەم بەردەگۆڕەی لە پەڕتووکێکیدا بەناوی (کرماشانی دیرۆکی) بە جیهان ناساند، بەڵام ئێستا ئەم بەردەگۆڕە شوێنەوارێکی فەرامۆشکراوە و کەس ئاوڕی لێ ناداتەوە.
شاری ڕوانسەر لەدەوروبەری کانیاوێکی گەورە هەڵکەوتووە، کە ساڵانە هەزاران گەشتیار بەرەو لای خۆی ڕادەکێشێ. ئەم کانیاوە بە سەراوی ڕوانسەر ناسراوە و ئاوەکەی لە بناری شاهۆوە سەرچاوە دەگرێ. ڕوانسەر پاڵی داوە بە کێوی شاهۆ، کە یەکێکە لە درێژترین و بەرزترین کێوەکانی زنجیرە چیای زاگرۆس.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,075 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!