دەقی پەیامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا داواکارم هەموو هەوڵ بۆ قووڵترکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان و برایەتیی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان بدەن و هیواداریشم خوشک و برا کریستیانەکانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەکانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێ بکەن و، ئاشتی و برایەتی باڵ بەسەر جیهان و ناوچەکەماندا بکێشێت.
مەسعود بارزانی
24ی کانوونی یەکەمی 2022[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 607 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!