دەقی پرسەنامەکەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد:
پەیامێک لە هێرۆ خانەوە بۆ ئاکام عومەر
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی فەرماندە (ئاکام عومەر) فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان-مان پێگەیشت.
شەھید بوونی فەرماندەیەکی لاو و پڕ لە ورە، کە ئەمڕۆ بە یەکجاری ماڵئاوایی لێکردین، خەمێکی گەورەی خستە دڵی ھەمووانەوە و لەناخەوە نیگەرانی کردم.
ئاکام عومەر، فەرماندەیەکی ئازا و چاونەترس بوو، بە شەهیدبوونی فەرماندەیەکی ئازامان لەدەستدا، بۆیە بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە و خانەوادە تێکۆشەرەکەی فەرماندە ئاکام و هەموو ئەفسەر و پێشمەرگەکانی هێزی کۆماندۆ دەکەم
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی ی.ن.ک[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,372 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!