#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# داوای پشتگیری لە پەڕڵەمانتارەکانی حیزبەکەی کردووە، بۆ ئەو هەنگاوانەی دەیانەوێت لە داهاتوودا بینێن.
هەفتەی ڕابردوو، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند پەڕڵەمانتارێکی حیزبەکەی لە پەڕڵەمانی کوردستان کردووە.
کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ناوخۆیی یەکێتی و کێشەکانی حیزبەکە بووە لەگەڵ لایەنەکان بە گشتی و #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە تایبەتی.
لەو کۆبوونەوەیەدا بافڵ تاڵەبانی جەختیکردووەتەوە، کە یەکێتی پێویستی بە پشتگیری پەڕڵەمانتارەکانی هەیە و دەبێت ئەوانیش بە یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی پشتگیری ئەو هەوڵانە بکەن لە داهاتوودا، بەتایبەت لەو هەنگاوانەی لە پەڕڵەمانی کوردستان دەینێن.
بافڵ تاڵەبانی وردەکاری هەنگاو و هەڵوێستەکانی یەکێتی لە داهاتوو بۆ پەڕڵەمانتارەکان ڕووننەکردووەتەوە و جەختیکردووەتەوە، ئەم جۆرە کۆبوونەوانە بەردەوام دەبن و لە داهاتوودا وردەکاری زیاتریان بۆ دەخەنەڕوو. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 698 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!