ناونیشانی بابەت: دابەشبوونی جوگرافیای #هەولێر#
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
هەولێر یەکێکە لە شارە هەرە کۆنەکانی کوردستانی گەورە کە بەپێی بەڵگەنامە مێژووییەکان مێژووەکەی بۆ نزیکەی زیاتر لە شەش هەزار ساڵ پێش دەگەڕێتەوە، هەڵبەت ئەم مێژووە تەنیا لە چەند وەرزێکی کنە و پشکنینی شوێنەواری کە لە بەشێکی #قەڵای هەولێر# ئەنجامدراوە، سەلمێنراوە، بۆیە ئەگەر بێت و درێژە بە کاری کنە و پشکنینی شوێنەواری لەم شوێنەوارە گرنگر بدرێت دوور نییە مێژوویەکی کۆنتر بۆ ئەم شارە تۆمار بکرێت.
بێجگە لە لایەنە مێژووییەکەی شاری هەولێر لە ئێستادا وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان دەناسرێت و وەک یەکێک لە شارە گرنگ و خاوەن بریارەکانی ئیراق ناوی دەهێنرێت.
ئەم ناوچە جوگرافییە کە لە بنەرەتدا لای خەڵک بە دەشتی هەولێر دەناسرێت لە ڕووی جوگرافییەوە و دابەشبوونی دانیشتووانی دەوروبەری تایبەتمەندی خۆی هەیە.
دەوروبەری شاری هەولێر لە دەشتێکی پان و بەرین و فراوان پێکهاتووە، ئەم دەشتەش لە چەند ناوچەیەک پێکهاتووە هەر ناوچەیەکیش ناوێکی تایبەتی خۆی هەیە، دەشتی هەولێر ئەو ناوچە و دەشتانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
#دەشتی بەرانەتی#: دەکەوێتە باکوور و باکووری ڕۆژاوای شاری هەولێر هەتا دەگاتە سەر زێی گەورە (#بادینان#) بە زۆری دانیشتووانی ئەم ناوچەیە لە عەشیرەتی گەردی و زراری و هەرکین.
دەشتی ملکیە (مرکیە) : بە هەر دوو بەشەکەیەوە (بەر ڕێی و پشت ڕێی) یی سنووری ملکیەش لە ڕۆژهەڵاتەوە زنجیرە زوورگەکانی #کەسنەزان# و زەرگەتە و دێدەوانە، لە ڕۆژاواش #دەشتی شەمامک#، لە خوارەوەی شاری هەولێر دەست پێدەکات و درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە زنجیرە زوورەگاوەکانی (زوورگەزراو) لە خواروو.
دەشتی شەمامک: ناوچەی گوێر و هەموو ئەو گوندانەی سەربە شارەدێکان دەگرێتەوە، دەشتی شەمامک دەکەوێتە خوارووی ڕۆژاوای شاری هەولێر. سنوورەکەی لە باکوورە ناوچەی بەرانەتییە، لە ڕۆژهەڵاتیشەوە مرکیەی دەشتی درزەییە و لە خوارەوەی چیای قەراغ و کلکەی بیجان لە ڕۆژاوای زێی گەورەیە.
#دەشتی کەندیناوە#: دەکەوێتە نێوان زنجیرە چیای قەرەچوغ و زنجیرە زوورگی (زوورگەزراو) مەڵبەندی زنجیرەی ئەو ناوچەیەش شارۆچکەی #دیبەگەیە#، لە دووری 42 کیلومەتر لە خوارەوەی ڕۆژاوای شاری هەولێردایە.
دەشتی قەراج و ناوچەی #مەخموور#: شارۆچکەی مەخموور دەکەوێتە دەشتی قەراج و لە خوارەوەی ڕۆژاوای شاری هەولێرەوەیە، زۆربەی دانیشتووانی بە کشتوکاڵ و مەڕداری خەریکن.[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,243 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!