سەعدی ئەحمەد پیرەسەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بە توندی هێرشی کردە سەر
مەلا بەختیارمەلا بەختیار دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی کە دەگوترێت هی مەلا بەختیارە و تێیدا چەند سەرکردەیەکی یەکێتی بە گەندەڵی و خیانەت تۆمەتبارکراون.
سەعدی پیرە ڕایگەیاند، پێم وایە کاک بەختیار کای کۆن بەبا دەکات؛ ئەو بابەتانە پێشتر قسەی لەسەر کراوە. لە سەرکردایەتی یەکێتی قسەی لەسەر کراوە و پلینێومێکی لەسەر گیراوە هەریەکە سزای خۆی وەرگرت. ئەوەی ڕاست بوو سزایان وەرگرت و ئەوەی ڕاست نەبوو دەستبەکاربوون، بەتایبەتیی ئەو سێ کەسەی کە ئەو ناوی هێناون.
تۆمارە دەنگیەکە، کە دەنگی ئەمەریکا ناتوانێت سەربەخۆ پشتڕاستی بکاتەوە، زیاتر لە سێ خولەک و نیوە و تێیدا چەند سەرکردەیەکی باڵای یەکێتی، لەنێوانیاندا سەعدی پیرە، تۆمەتبارکراون بەوەی کە گوایە فایلی بەعسیبوونیان هەبووە و پێشتر موچەیان لە ڕژێمی بەعس وەرگرتووە.
تا ئێستا یەکێتی هیچ هەڵوێستێکی فەڕمی لەسەر ئەم تۆمارە دەرنەبڕیوە و هەوڵەکانی دەنگی ئەمەریکا بۆ وەرگرتنی لێدوانی مەلا بەختیار سەرکەوتوو نەبوون.
سەعدی پیرە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە ئەو سکاڵای یاسایی لە دژی مەلا بەختیار تۆمار نەکردووە بەهۆی ئەوەی بابەتەکە کەسی نییە و دەیەوێت لە ڕێگای حیزبەکەیەوە یەکلایی بکرێتەوە.
بەڵام لە هەموو حاڵەتەکان مەلا بەختیار ناتوانین جارێکی تر وەکوو پیاوێکی هاوسەنگیی مەعقول سەیری بکەین.
هەروەها وتی، هەرچی بڵێم بە کاک مەلا بەختیار کەمه. بەڵام مەلا بەختیار تەوازنی تێکچووە و تووشی هیستریایەک بووە، دەیەوێت ناوی خۆی بێنێتە ناو ناوان. پێم وایە دەیەوێت دەستە چەورەکەی خۆی بەسەر ئەوانی تردا بسڕێتەوە. هەموو ئەو شتانەی باسی دەکات ئەگەر لەسەر ئەو موناقشەی لەسەر بکەین لە هیچیان دەرناچێت.
[1] Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,077 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!