ئەم شەڕە لە ڕێکەوتی
11-10-197611-10-1976 لە سەنتەر شارەدێی
بنگردبنگردی شارۆچکەی
دوکاندوکان باکووری ڕۆژاوای پارێزگای
سلێمانیسلێمانی، لەنێوان هێزی پێشمەرگەی هەرێمی دووی سەرکردایەتی کاتی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و پۆلیسی شارەدێکە ڕوویدا و لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بۆ ماوەیەکی کاتی دەست بەسەر شارەدێی بنگرد دا گیرا.
ڕوودانی شەڕ
لە ڕێکەوتی 11ی تشرینی یەکەمی 1977، دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتی هەرێمی دووی سۆران بە سەرپەرشتی
کەمال کەرکووکیکەمال کەرکووکی لە ماڵی بایز عەبدوڵڵا لە گوندی خورخورە، بڕیاردرا لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە هێرش بکرێتە سەر شارەدێی بنگرد، بۆ ئەم مەبەستە هێزەکەی پێشمەرگە بۆ سەر چەند مەفرەزەیەکی بچووکتر دابەشکران، لەوانە مەفرەزەی حاجی فەقێ ئیسماعیل کە پێکهاتبوون لە پێشمەرگەکانی ناوچەی جافایەتی، مەفرەزەی ساڵح مەلا ئەحمەد، مەفرەزەی حاجی شێخ حسێن لۆتەر، مەفرەزەی حاجی محەمەد سوفیانی و لەگەڵ بەشێک لە پێشمەرگەکانی
گەڵاڵەگەڵاڵەی شینکایەتی، هەر هەمان شە و واتا 11ی کانوونی یەکەم لە لایەن مەفرەزەکانی پێشمەرگەوە هێرشکرایە سەر شارەدێی بنگرد و توانیان لە ماوەیەکی کەمدا دەستبگرن بەسەر بارەگای پۆلیس و بنکەی ڕێکخراوی حزبی بەعس لە شارەدێی بنگرد و تەنانەت بۆ ئەو شەوە بەتەواوتی دەست بەسەر ناحییەکەدا گیرا، پاش ئەوەی هێزەکەی پێشمەرگە دەستکەوتێکی باشی دەسکەوت، بۆ بەیانی ڕۆژی دواتر پاشەکشەیان کرد و ناو شارەدێیەکەیان چۆلکرد، لە و هێرشەدا هەریەک لە کوێخا پیرۆت، حەمە سوور حاجی ڕەسول و حەمەی کاکە سوور لە هێزەکەی پێشمەرگە بریندار بوون.
[1] Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 850 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!