دەقی پیرۆزباییەکەی ئاسۆ مامەند:
بەڕێزان/ سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کادرانی سایتی PUKMEDIA ی ئازیز
جوانترین پیرۆزبایی 20 مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سایتی PUKMEDIA ی ئازیزتان لێدەکەم و ئومێدی سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم لە کارەکانتان.
هەوڵ و کۆششە بەردەوامەکانتان لە کایەی میدیایدا شایەتی ئەوەتان بۆ دەدەن کە ئێوە سەر مەشقی گەیاندنی هەواڵ و زانیاری ڕاست و درووستن، و توانیوتانە ببنە سەکۆیەک بۆ تەواوی خوێنەران و میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە ماوەی کارکردنی خۆیدا سایتی PUKMEDIA بەرپرسیارانە و پیشەییانە کارەکانی خۆی ڕاپەڕاندووە و ڕاستگۆیانە هەواڵ و پێشهاتەکانی بە سەرجەم کوردستانیان گەیاندووە، و بووەتە سەرچاوەیەکی گرینگ بۆ میدیا ناوخۆیی و دەرەکییەکان.
دووبارە 20 مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سایتی PUKMEDIA ی ئازیز لە بەڕێزتان و تەواوی خوێنەران و میدیای یەکێتیی پیرۆز بێت
ئاسۆ مامەند
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,070 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!