دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
لەیادی 38 ساڵەی شەهیدبوونی پڵنگە چنگ بەگڕەکەی #گەرمیان# و هاوڕێکانی (سەردار و موحسین)، بە ئەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستی بێسنوورمانەوە سەری ڕێزمان لەبەردەم جوامێری و قارەمانێتیان دادەنەوێنین.
مێژوو شایەتە چۆن مامە ڕیشە و هاوڕێکانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا. داستانێکی ئەوەندە گەورەیان تۆمارکرد کە بۆ هەمیشە لە یاد و یادەوەریماندا دەمێنێتەوە و ناویان لەمێژووی خەباتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#دا بۆ پاراستنی کوردستان بە زێڕ دەنووسرێتەوە.
دروود بۆ ڕۆحی مامە ڕیشە و هاوڕێکانی و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,121 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!