چەند ڕۆژ لەمەوبەر بەرنامەی تەلەڤزیۆنی هێڵی سێیەم لە (ئاریەن تیڤی) پەخشکرا و لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک پرسی مێژوویی شیکاریان بۆکرا. بەهۆی هەستیاربوونی بابەتی بەرنامەکە، شیکردنەوەی مێژوویی بابەتەکە بووەتە هۆی هەڵە تێگەیشتن لەلای هەندێک لایەنگر و دۆستانی بەڕێز و هێژا. پارتەکەمان پژاک لە چوارچێوەی سیستمی دیموکراتی خۆی، ڕێز لە بۆچوون و هەستیاری گشتی و بە تایبەتی دۆستانی دەگرێت.
لەم ڕۆژانەی دواییدا لە بارەی پژاک و ئامانجە دیموکراتەکانی و پرسە جوراوجورەکان لە بەرنامەی تەلەڤزیۆنی هێڵی سێیەمدا هەندێک دانووستان و بیروڕا ئاڵۆگوڕکران. بێگومان و بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا ڕایدەگەیەنین کە ئامانجی ئێمە بەرگریکردنە لە مافی دیموکراتی گەلەکەمان و هەموو گەلانی نێو کۆمەڵگا. هەموو بۆچوون، باوەڕ و ڕای جیاوازی کۆمەڵگا بۆ ئێمە جێگەی بایەخن و هیچ کاتێک سیاسەتی ڕەتکردنەوە ناگرینەبەر.
#پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک# بەردەوامی بە تێکۆشانی فیداکارانەی خۆی دەدات و بە تەنیا بیر لە دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگا و ئازادی کۆمەڵگا دەکاتەوە. هەموو کاتێک لە بیروڕا و هزر و شێوەکانی تێکۆشان، ڕوون و ڕاستگۆ بووین و بەم شێوەیەش دەمێنینەوە. ئاشکرای دەکەین کە خەباتمان بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگایەتی دیموکرات و سکولار بەردەوامە و پێمان وایە کە کۆمەڵگا بەم شێوەیە دەتوانێت پێشکەوتن و گەشەسەندنی ئازادی بەدەست بهێنێت.
هەموو ڕەنگەکان، جۆر و چینەکانی کۆمەڵگا و گەلان بۆ ئێمە جێگەی بایەخن و لەگەڵ هەموو بیروبۆچوونەکانی دیموکرات و سکولار هەڵسوکەوتمان کردووەتەوە و بەردەوامین. هەوڵی پارتەکەمان ئەمەیە کە کۆمەڵگا بگاتە سیستمێکی سکولار و دیموکرات و هەموو چین و توێژێک بە شێوەیەکی فراوان بەشداری تێدا بکەن. بێگۆمان بە پشتگیری گەلەکەمان و بە تێکۆشانی فیداکارانە، ئازادی و دیموکراسی دەستەبەر دەکەین. [1]
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,322 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!