ئایینی مەسیحییەت و شوێنەوارەکانی لە #کوردستان#دا/ بەشی یەکەم
نووسینی: #سارا سەردار#
$بڵاوبوونەوەی مەسیحییەت$
ئایینی مەسیحی، مێژووی دەسپێکی بڵاوبوونەوە ی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 27ی زایینی، کە هاوکاتە لەگەڵ دەسەڵاتداریی ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی.
هەتا ئەو کاتەی مەسیحییەت وەک بەشێک لە ئایینی جوو سەیر دەکرا، دەسەڵاتی ئیمپراتۆری ڕۆم زۆر سەرنجی نەدەدا و مەسیحییەکان لە بیروباوەڕی خۆیان ئازاد بوون، بەڵام لەگەڵ گەشەکردن و زیاتر بڵاوبوونەی ئەم ئایینە وەک ئایینێکی نوێ و گوتەی جیاواز و بیروباوەڕی نوێ، دەوڵەتی ڕۆم بە خۆیدا چووەوە بۆ ڕێگری لە زیاتر تەشەنەکردن و گەشەی ئایینە تازەکە بۆ ناو خەڵک و مەسیحییەتی بە نافەڕمیناساند و بۆ کپکردن و سەرکوتکردنی ڕووبەڕووی بوونەوە.
لە سەدەکانی سەرەتای دەرکەوتنی ئام ئایینە، حەوزی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی، ناوەند و چەقی قورسایی ئایینی مەسیحییەت بوو، شارەکانی وەک قودس، ئەنتاکیا، ئەلرەها، ئەسکەندەرییە، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەم ئایینە بوون، کە دواتر بەرەو ڕۆما و قوستەنتینییە - ئیستامبۆل- گەشەی کرد و دواتریش بەرەو سەنتەرەکانی دیکەی ئەورووپا و دونیا.
هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانی، ئەم ئایینە دژایەتیی کرا و لەلایەن دەسەڵاتداران و خەڵکی ئاساییشەوە ڕەت کرایەوە و ڕووبەڕووی سەرکوتکردن و چەوساندنەوە بوو، هەتا ئەو ڕادەەیەی، کە کەسایەتیی عیسای مەسیح لەلایەن دژەکانی، دەستبەسەر کرا و لە خاچ درا.
بەڵام هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم ئایینە، کەسانێک هەبوون، کە بڕوایان بە قسە و ئامۆژگارییەکانی عیسا (د.خ) کرد و بۆ زیاتر فێربوون و درێژەدان بەو ئایینە، بوونە قوتابیی عیسای مەسیح و لە هەوڵی بڵاوکردنەوە و زیاتر ناساندنی ئەم ئایینە بە کەسانی دیکەدا بوون، بۆیە دوای ئەوەی پەیامهێن مەسیح لە خاچ درا، کەسانێک هەبوون، کە ببنە درێژەپێدەری ڕێبازەکەی و ئایینەکە لەبیر نەکەن و بۆ زیندووهێشتنەوە و بڵاوکردنەوەی هەوڵ بدەن، بەڵام لە سەدەی چوارەم بەدواوە، بارۆدۆخەکە گۆڕا.
لە ساڵی 313ی زایینی، پاشا قۆستەنتینی گەورە ئەم ئایینەی بەفەڕمیناساند و چووە پاڵ بڕوادارانی مەسیحییەت و کردی بە ئایینی فەرمیی دەوڵەتی ڕۆما و لەوە بەدواوە، ئەم ئایینە زاڵ بوو بەسەر دەسەڵاتی سیاسی و کۆمەڵگە بە گشتی، توانیشی کاریگەریی قووڵ درووست بکات و تا ڕادەیەک ببێتە هۆی درووستبوونی توندڕەویی ئایینی.
ئەم بابەتە لە ساڵی 2020 لە ماڵپوڕی باسنیوز بڵاوکراوەتەوە.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,583 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!