دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی ڕاگەیاندن:
پرسەنامە
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرە هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس و نووسەر خاتوو #سەرفراز نەقشبەندی#مان بیست کە ئەمرۆ #10-02-2023# لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا ماڵئاوایی لە ژیان کرد. بەو بۆنەیەوە بەناوی مەکتەبی ڕاگەیاندنەوە سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوچکردوو و بنەماڵەکەی و لە برای ڕۆژنامەنووس کاک غەیاس نەقشبەندی دەکەین.
دواناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.
نووسەر و ڕۆژنامەنووس خاتوو سەرفراز لە شاری بامەڕنی چاوی بە دونیا هەڵێناوە .
چیرۆک و ڕۆمان و بەرهەمی ئەدەبی زۆرە، ماوەیەک سەرنووسەری هەفتەنامەی وڵات بوو کە پێش 31 ی ئابی 1996 لە #هەولێر# دەردەچوو. پاشان بەرەو تاراوگە. سەفەری کرد و تا کۆچی دوایی لە چالاکی ڕۆشنبیری و نووسین بەردەوام بوو. [1]
ماڵئاوا و جێتان بەهەشت بێت سەرفراز خان
مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,744 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!