بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و لە پەیامەکەدا داوای ڕێککەوتنی کردووە.
لە پەیامەکەدا بافڵ تاڵەبانی جەختیکردووەتەوە، کە ئەوان وەک یەکێتی پشتگیری لە هەوڵی ڕێککەوتنی
هەولێرهەولێر و
بەغدابەغدا دەکەن، بەڵام بە مەرجێک پێشوەخت پارتی و یەکێتی لەسەر دۆسییەی نەوت و گاز ڕێککەوتن بکەن، ئەوەش هاوشێوەی کابینەی حەوتەم و هەشتەم، کە لەو کاتەدا بە هاوبەشی بڕیاریان لە بارەی دۆسییەی نەوت ئەنجامدراوە.
بافڵ تاڵەبانی ئامادەیی نیشانداوە لەسەر بابەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش ڕێککەوتن بکەن، ئەوەش بە گفتوگۆی هەردوولاو لایەنەکانی تریش، بەوەی چۆن کۆمسیۆن کارا بکەنەوەو یاسای هەڵبژاردنیش هەمواربکەنەوە.
یەکێتی دەیەوێت لەسەر داواکارییەکانی لەناو حکومەت، لەگەڵ پارتی گفتوگۆ بکات و لەسەر ئەو پرسەش ڕێککەوتنی کۆتایی بکەن و کۆتایی بەو کێشانەش بهێنن، کە ماوەیەکە لە نێوانیان هەیە.
[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,041 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!