هەروەک توێژینەوەکە هیچ پەیوەندییەکی لەنێوان زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات و خواردنی کالیسیۆم بە شێوەی ناشیرەمەنی نەدۆزیوەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ماددەی دیکە بەشداربوون لەم پەیوەندییەدا، جگە لەوەی لێکۆڵینەوەکە جیاوازییەکی ئەوتۆی لەنێوان جۆرەکانی شیری تەواو چەور و کەمچەوریی و بێچەورییدا نەدۆزیوەتەوە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی لۆما لیندا لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەنجامدراوە و ئەنجامەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن ئەو پیاوانەی ڕۆژانە نزیکەی 430 گرام بەرهەمی شیرەمەنییان بەکارهێناوە، کە بەرانبەرە بە پەرداخێک شیر، مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پڕۆستات بە ڕێژەی لە سەدا 25 زیاترە بە بەراورد بەو پیاوانەی کە ڕۆژانە تەنیا 202 گرامیان خواردووە. ئەوە نیو کوپێکە.
توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات ڕەوتێکی مەترسیدار دەگرێتەبەر هەرکاتێک بڕی ئەو شیرەی پیاو ڕۆژانە دەیخوات زیاتر لە دوو لەسەر سێی پەرداخێک بێت.
لەسەر بنەمای ئەو ئەنجامانە و لەپێناو دوورکەوتنەوە لە تووشبوون بەو نەخۆشییە، لێکۆڵەرەکان داوای هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی کالیسیۆمیان کردووە کە لە گوێز و سەوزەی گەڵا سەوزەکاندا هەیە، وەک کاهوو و سپێناخ و قەیسی و فاسۆلیا سپی. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 844 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!