ناو: ماجید
ناوی باوک: مەردووخ ڕوحانی
ساڵی لەدایکبوون: 1958
شوێنی لەدایکبوون: گەڕەکی جەوراوای شاری #سنە#
$ژیاننامە$
ماجید مەردووخ ڕوحانی، وەرگیڕ و نووسەری کوردە کە ساڵی 1958 لە گەڕەکی جەوراوای سنە لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگدا لەدایکبووە. ڕوحانی خوێندنی خۆی لە بواری کیمیادا تەواوکردووە بەڵام پاش دەرچوون لە زانکۆ زیاتر ڕووی کردووەتە وەرگێڕان و چاپی بەرهەمەکانی خۆی و نووسەرانی دیکە. ئەم نووسەرە لە بەهاری ساڵی 1980 کاری خۆی لە بەشی کوردی چاپەمەنی سروش لە تاران (سەرەڕای دژایەتی بنەماڵەکەی) دەسپێکرد و دوای ئاشنابوون لەگەڵ مامۆستا هەژار هاوکارییەکانی لەگەڵ ئەم کەڵە نووسەرە درێژە پێدا.
یەکێک لە کارە گرنگەکانی ماجید مەردووخ ڕوحانی، ساخکردنەوە و چاپی پەڕتووکی #چێشتی مجێو#ر و #هەنبانە بۆرینە#ی مامۆستا #هەژار موکریانی#یە. گرنگترین چالاکی ئەم نووسەر و وەرگێڕە، ساخکردنەوەی گەورەترین فەرهەنگی وشەی (کوردی-فارسی) بە هاوکاری #زانکۆی کوردستان#ی سنەیە کە لە چوار بەرگدا پێشکەش کراوە و بەرگی یەکەمی ساڵی 2009 چاپ کرا.
ماجید مەردووخ ڕوحانی، لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەژی و یەکێکە لە ئەندامانی توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 607 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!