هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری #بۆکان# بە ناوی #شێرزاد ئەحمەدی نەژاد#، لە دەستبەسەرگەی ناوەندی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی #ورمێ# لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، 24ی ڕەشەمەی 2722 (15ی مارسی 2023) ، شێرزاد ئەحمەدی نەژاد، تەمەن 41 ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان کە مانگێک پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە ورمێ ڕفێنرابوو، لەژێر ئەشکەنجەی ئەو ناوەندە حکوومەتییەدا گیانی لەدەست داوە.
بە وتەی سەرچاویەکی ئاگادار، ناوەندە حکومەتییەکان ڕۆژی ڕابردوو پەیوەندیی تەلەفۆنییان بە بنەماڵەی ئەحمەدی نەژادەوە کردووە و ڕایانگەیاندوو کە بۆ ئازادیی کاتی کوڕەکەیان بارمتە دانێن، بەڵام ئەمڕۆ بەو بنەماڵەیان ڕاگەیاندووە کە کوڕەکەیان گیانی لەدەست داوە و هۆکاری مردنەکەشیان جەڵتەی دڵ لەقەڵەم داوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەحمەدی نەژاد بە هەنگاوی ڕایگەیاند: ئێمە لە ڕێگەی سەرچاوەی جێگای متمانە وە ئاگادار کراوینەتەوە کە شێرزاد لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست داوە و ناوەندە حکوومەتییەکان تا هەنووکە ئامادە نین تەرمی شێرزاد ڕادەستی بنەماڵەکەی بکەنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، شێرزاد ئەحمەدی نەژاد، ڕۆژی چوارشەممە، 26ی ڕێبەندان (15 فێبریە) ، لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوی خالق محەمەد نەژاد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە حکومەتییە گواستراونەتەوە کە تاکو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و درووست لەسەر چارەنووسی خالق محەمەد نەژاد لە بەردەستدا نییە.
شایەنی باسە کە شێرزاد ئەحمەدی نەژاد لە نۆزدەیەمین ڕۆژی دەستبەسەربوونیدا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا گرتووە و ئەوانی ئاگادار کردووەتەوە کە لە دەستەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ورمێ ڕاگیراوە.
شێرزاد ئەحمەدی نەژاد تەمەنی 41 ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 451 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!