=KTML_Bold=لاهور شێخ جەنگى لە چاوپێکەوتنێکى کەناڵى شەرقیە:=KTML_End=
- مام جەلال دژی هاتنەپێشەوەی کەسوکاری بوو.
- یەکێتی بووەتە بەڵا بەسەر خەڵکی کوردستانەوە.
- بەداخەوە یەکێتی بە شەخسەنە دەکرێت.
- پۆست هیچ کەسێک گەورە ناکات، بەڵکوو خەڵک گەورەییت پێ دەبەخشێت.
- من وا پەروەردەبووم لەگەڵ دوژمنیشم بەڕێزەوە مامەڵە دەکەم، #بافڵ تاڵەبانى# دوژمنم نییە، بەڵکوو هەڵەیەکی گەورەی کردووە و خۆی باجی ئەو هەڵەیە نادات، بەڵکوو یەکێتی باجەکەی دەدات.
- من لە سیاسەت دانەبڕاوم ، بەڵام ئەوەی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ڕوویداوە دوورە لە بەرنامە و پەیڕەوپڕۆگرام و ناوبانگ و پێگەی یەکێتی.
- ئەگەر مام جەلال لە ژیاندابوایە، یەکێتی لەم دۆخەی ئێستایدا نەدەبوو.
- مام جەلال ھەمیشە ڕێگری لێدەکردین ناوبانگی ئەو بۆ وەگرتنی پۆست و پلەوپایە بەکاربھێنین.
- بۆ هەمووان دەرکەوت من ئەو کەسە توندڕەوە نەبووم وەک پێشتر باسدەکرا.
- پۆشینی جلکی سەربازی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی دژی پرەنسیپەکانی حزبەو بۆ خۆسەپاندنە.
- من ڕێگر بووم لە ڕشتنی خوێن لە ماوەی ڕابردوودا و بڕوام بەوە نییە لە ڕێگای هێزەوە چارەسەری کێشەکان بکرێت.
- لە ساڵی 2003 لەگەڵ تیمێکی نهێنی ئەمریکی، لە #چەمچەماڵ# بووم بەنهێنی زانیاریمان لەسەر بەرەکانی شەڕ کۆ دەکردەوە.
- یەکەم شەڕ بەشداریم تێدا کردووە، شەڕی دژی ئەنسار ئیسلام بووە لە شاخەکانی #هەڵەبجە# لە ساڵی 2002. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,024 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!