=KTML_Bold=قوباد تاڵەبانی: کاک نەوشیروان، ناوێکی هەمیشە زیندوو و سیاسییەکی دەگمەنە لە مێژووی گەلی کورددا=KTML_End=
لە ساڵیادی کۆچی دوایی #نەوشیروان مستەفا#، #قوباد تاڵەبانی# پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کاک نەوشیروان، ناوێکی هەمیشە زیندوو و سیاسییەکی دەگمەنە لە مێژووی گەلی کورددا
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکەی قویاد تاڵەبانی:=KTML_End=
=KTML_Bold=لەساڵیادی کۆچی کاکە نەوەدا=KTML_End=
کاک نەوشیروان، ناوێکی هەمیشە زیندوو و سیاسییەکی دەگمەن لە مێژووی گەلی کورددا، ئەو لە یەک کاتدا لە چەندین کایەی جیاوازدا دیار و هەڵکەوتوو بووە. هەم لە بوارە مەیدانییەکەی سیاسەتدا؛ کەسێکی بەتواناو شارەزا بوو، هەم لە بواری تیۆرییشدا؛ لێهاتوو و خاوەن بیرێکی دەگمەن بوو. خوێندەوار و ڕۆشنبیر، ئازا و چاونەترس بوو.
هەمووان شایەتی ئەوە دەدەن کە؛ هەوڵ و تێکۆشانەکانی کاک نەوشیروان، تەنها لەپێناو کورد و کوردستاندا بوو. بۆیە هەر کوردێک لە هەر شوێنێک بێت و لەسەر هەر بیروباوەڕێک و ئایدۆلۆژیایەک بێت، کاکە نەوە لەیاد ناکات. هەموو کات ناوی لە مێژووی نەتەوەکەماندا، درەوشاوەیە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=