دادگاى فیدڕاڵى ئێراق، لە وەڵامى بەرپرسانى هەرێمى کوردستان لەسەر هەڵوەشانەوەى پەڕڵەمان ئاماژەیان بەوەکردووە، تاکە ڕێگە ئەوەیە سەرۆکى هەرێم لەگەڵ کۆمیسیۆنى بەغدا ڕۆژى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان دیاریبکەن.
دواى سەردانى #فوئاد حسێن#، بە نوێنەرایەتى سەرۆکى هەرێم بۆ لاى سەرۆکى دادگاى فیدڕاڵى لە بارەى بڕیارى دادگاکەوە تایبەتە بە هەڵوەشانەوەى تەمەنى خولى پێنجەمى پەڕڵەمانى کوردستان، سەرۆکى دادگا داواى لە #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێم کردووە بە هەماهەنگى لەگەڵ کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى ئێراق ڕۆژى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان دیاریبکەن.
سەرۆکى دادگاکە بە فوئاد حوسینى ڕاگەیاندووە، بڕیارى دادگا لە بارەى پەڕڵەمانى کوردستان ڕوونە و تاکە ڕێگە لە بەردەم هەرێم ئەوەیە بە فەڕمى داوا لە کۆمیسیۆنى بەغدا بکات دەستبکەن بە ئەنجامدانى ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنى داهاتووى پەڕڵەمانى کوردستان. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 539 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!