ناونیشانی بابەت: خانووە کولتووری و پردە مێژووییەکەی گوندی بەرسرین
ئامادەکردنی: #محەمەد هەسنانی#
پردە مێژوویی و پیادەکەی سەردەمی میر محەمەدی پاشای گەورە دەکەوێتە گوندی بەرسیرین، لە سنووری شارۆچکەی #ڕواندز#، سەر ڕێگای هامڵتۆن، باکووری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی ناوەندی سۆران، دوای زیاتر لە دوو سەدە تا ئێستاش خەڵک بۆ پەڕینەوە سوودی لێ دەبینن، ئەو پردە لە سەردەمی میر محەمەدی میری سۆران، دوای ساڵی (1816 ز) لەسەر دەستی وەستا برایمی ماوەیلی درووست کراوە.
پاراستنی پردەکە و سرووشتی خانووە کولتوورییەکانی گوندەکە، جوانییەکی سەرەنجڕاکێشی بە ناوچەکە بەخشیوە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 724 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!