پارتی دیموکرات بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەوڵەکانی یەکێتی نیشتمانی بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان ئاگادارکردووەتەوە.
ئەو شاندەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، پەیوەندی بە هەوڵەکانی پارتی دیموکرات هەیە بۆ ڕێگری لەو هەوڵانەی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لە بەغداوە دەدرێت.
پارتی دیموکرات دوای ئەوەی بۆی دەرکەوتووە لە بەغداوە هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان هەیە و هەوڵەکەش یەکێتی نیشتمانی سەرپەرشتی دەکات، بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکانی لێ ئاگادارکردووەتەوە.
هەر بەو هۆیەوە نەتەوە یەکگرتووەکان بەپەلە نوێنەری خۆیان ناردووەتە هەرێمی کوردستان و دەستیان بە کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان کردووە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 514 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!