بە پەژارە و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنوس و وەرگێر و نوسەر و مامۆستای پەروەردەکاری گەلەکەمان، مامۆستا #عەبدولکەریم شێخانی#مان بیست.
بە لەدەستدانی مامۆستا عەبدولکەریم، زیانێکی گەورە بەر ڕەوتی ئەدەب و وەرگێڕان و بواری ڕۆژنامەنووسی کوردو پەروەردەو فێرکردن کەوت.
لە ژیانی خۆیدا مامۆستا نمونەیەکی جوانی خزمەتکردنی گەلەکەی بووە، سەرباری خراپی باری تەندروستی تا دواین ساتەکانی لە ژیاندا بەردەوام بوو لەسەر ڕێگەی خزمەت و خەرمانی بەرهەمی ڕۆشنبیری و ئەدەبی و ڕۆژنامەنوسی خۆی زیادکردوو؛ وەک سامانێک پێشکەشی کتێبخانەی کوردی و خوێندەوارانی گەلەکەی خۆی کرد.
لە کایەی فێرکردن و پەروەردەشدا چەند نەوەیەکی وڵات لەسەر دەستی مامۆستا پەروەردە بوون و گۆشکران و ئێستا لە خزمەتدان.
لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشی لە تەواوی خانەوادەی مامۆستا دەکەین، و خودای گەورە بەمیهری خۆی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین بسپێرێت؛ سەبوری و ئارامی بە خێزان و دۆستانی مامۆستا ببەخشێت. [1]
باڵیۆز د. #محەمەد سابیر ئیسماعیل#
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,477 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!