#ئارین مەسرور مەسعود بارزانی#، لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و هاوڕێیەکی بڵاو کردووەتەوە لە بەریتانیا بە جلوبەرگی سەربازییەوە. کە بەرگی سەربازی خوێندکارانی تازە وەرگیراوە لە کۆلێژی سانت هێرشتی سەربازی کە کۆلێژی سەربازی شاهانەی بەریتانیایە و بەرزترین کۆلێژی سەربازی بەریتانیایە.
ئەم کۆلێژە لە بیست ساڵی ڕابردوو شوێنی شازادەکانی کەنداو بووە. کوڕی میرەکانی ئیمارات و سعودیە و قەتەر و بەحرێن تا شازادەی جێنشینی ئێستای ئوردون لە دەرچووانی ئەم کۆلێژەن و ئێستاش دەیان شازادەی کەنداو لە کۆلێژەکەن.
خواستی کۆلێژەکەش بەو شێوەیەیە لە دەرەوەی بەریتانیا منداڵی سەرکردە و کەسانی کاریگەر وەربگرێت. بەهۆی زۆری تێچووی خوێندن لەو کۆلێژە تەنیا کوڕی سەرۆک و میر و شازادە و کەسانی سەرمایەدار دەتوانن ئەو کۆلێژە هەڵبژێرن بۆ خوێندن.
تێچووی کۆرسی یەک ساڵ خوێندن لەو کۆلێژە 220 هەزار دۆلارە، ئەو پارەیە بەرانبەر کۆرسێکی 44 هەفتەی دەدرێتە کۆلێژەکە.
ئارین مەسرور بارزانی، کە ساڵی ڕابردوو لە زانکۆی ئەمریکی لە #دهۆک# دەرچوو، وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە لەسەری نووسیوە ”قۆناغێکی نوێ”، وەک ئاماژەیەک بۆ وەرگێڕانی لەو کۆلێژە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,393 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!