مەلا بەختیار، بۆ مامۆستایانی خۆپیشاندەر:
سوپاس کە دروشمەکانتان زەق و ڕەق دژی (گەندەڵی) و (دزی) و (تلیاک و مەیی) و (غروری دەسەڵات) بوون
مەلا بەختیارمەلا بەختیار، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکدا کە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە سوپاسی مامۆستایانی خۆپیشیاندەر لەبەرامبەر ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی مەدەنیانە.
ئەمەی خوارەوە دەقی نوسینەکەی مەلا بەختیارە:
سەربەرزن.. مامۆستایانی مەدەنی
ئەمڕۆ هەزاران مامۆستا، لە ناو سۆز و پشتیوانی ڕای گشتی دا، خۆپێشاندانی مەدەنیانەیان کرد و داکۆکیان لە مافە پیشەییە ڕەواکانیان کرد.
پڕ بە دڵ دەستخۆشیان لێدەکەم. دڵنیام ئەم خەباتە پیشەیی – مەدەنی یە، لە دوا ئەنجامدا تەواوی مافەکانیان بەدی دێنێ.
زۆریش گرنگ بوو خۆپێشاندانەکە بە تەواوەتی مەدەنی و هێمن بوو، ڕێگەتان نەدا ئاراستەکەی لە خەباتی پیشەییەوە بۆ سیاسی هیچ لایەنێک بگۆڕدرێ. دروشمەکان زەق و ڕەق دژی (گەندەڵی) و (دزی) و ( تلیاک و مەیی ) و (غروری دەسەڵات) بوون.
ئەم دروشمانە هەڵقوڵاوی ناخی مامۆستا و تاک بە تاکی دڵسۆزانی کوردستان بوون. بە دڵنیایەوە سەرەتای ، ڕاچلەکینی خەباتی فراوانتری مەدەنی و پیشەیی دەبێ.. بەرەو سیستەمێکی دیموکرات و دادپەروەر.
هەربژین مامۆستایانی مەدەنی..
بۆ پێشەوە.. چین و توێژەکانی تریش هەمان ڕێبازی مەدەنی دەگرنە بەر.
[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!