بە مەبەستی ئەنجام دانی پڕۆتۆکۆڵی وەرزشی هاوبەش لەنێوان یانەی وەرزشی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرێتی مەشق و جەستەی سەربە وەزارەتی بەرگری ئێراق، بە سەرۆکایەتی حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# ، جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە شاندێکی یانەکە کە پێکهاتبوون لە (م. شێرزاد محەمەد حەسەن سکرتێری یانە و ئەدیب شکور، وسام محەمەد و زرنگ سەڵاح) ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لە شاری بەغدا و لەنێو بارەگەی بەڕێوەبەرێتی مەشق و جەستەی سەربە وەزارەتی بەرگری ئێراق لەلایەن (لیوا. عەمار جەبار خزر) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مەشقی جەستەی سەربە وەزارەتی بەرگری ئێراق پێشوازی کران.
لە و دیدارە وەرزشییە پڕ بەرهەمەدا ، وێڕایی بەخێرهێنان لەلایەن لیوا عەمار جەبار خۆشحاڵی خۆی پیشان دا کە بە فەرمی لەگەڵ یانەی وەرزشی پێشمەرگە پرۆتۆکۆڵێکی هاوبەشی وەرزشی واژۆ دەکەن و بە گرنگی زانی پێکەوە کار بۆ برەودان و بەرەوپێشچوونی ئاستی وەرزش لە وڵاتدا بکەن و خاکی ئێراقی بە خاکی نیشتمانی گەلانی کورد و عەرەب لە قەڵەمدا، ئەمە و ناوبراو وتی، پێکەوە کار بۆ بوارەکانی ئاڵوگۆڕی زانست و زانیاری دەکەین تا بناغەی یارییەکان هەمیشە بەرەو پێشبچێت و ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەنجام دانی خولەکانی ڕاهێنەران و ناوبژیوانان کاری لە پێشینەمان دەبێت و هەروەک کردنەوەی کەمپە هاوبەشە وەرزشییەکانی بە گرنگ زانی.
پاشان حاکم مەحمود ئەحمەد موراد جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە ناوی #شێخ جەعفەر شێخ مستەفا# سەرۆکی یانە و تەواوی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەوە سوپاسی بێپایانی لیوا عەمار و هاوکارەکانی کردوو ئەو بانگێشت کردنەیانی بە گرنگ زانی و پێزانینی هەبوو بۆ ئەو هەوڵانەیان، هەروەک حاکم مەحمود وتی، میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکان لەنێوانمان دەبێتە هەوێنی بەرەوپێشچوونی یارییە جۆراوجۆرەکان و ئاڵوگۆڕکردنی یاریزانان بە شێوەی خواستن تیمەکانمان بەهێزتر دەکات و ڕکابەری بەهێز دەکەین لە خول و پاڵەوانێتییەکانی دەرەوەشدا.
پاشان بە نووسراو ئەو خاڵانە کرایە سەر پەڕەی فەرمی و بە واژۆی لیوا عەمار و حاکم مەحمود ئەو پرۆتۆکۆڵە هاوبەشە پیرۆز کرا .
[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 866 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!