دوایی حەوت ڕۆژ لە ڕکابەری 46 کوڕە یاریزان لەپاڵەوانێتی شەتڕەنجی یاریزانانی یانەکانی ئێراق بۆ گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، دواجار سێ یاریزانی بیرمەندی تیمی شەتڕەنجی یانەی وەرزشی پێشمەرگە توانیان بگەنە قۆناغی کۆتایی ئەو پاڵاوتنە کە بڕیارە یارییەکانی لە مانگی (12-2023) بەڕێوە بچێت.
سەبارەت بە دەست کەوت و سەرکەوتنەکانی یاریزانانی یانەی پێشمەرگە ئەسعەد ئیسماعیل سەرپەرشتیاری گشتی بەشی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی، لە شاری ڕومادی و لەنێو هۆڵی زانکۆی ئەو شارە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ ڕکابەرییەکانی قۆناغی یەکەمی پاڵاوتن بە بەشداری 46 کوڕە یاریزان بەڕێوەچوو کە شەش یاریزانی یانەی پێشمەرگە و شاری #سلێمانی# تێیدا بەشداریان کرد.
ئەسعەد ئاماژەی بەوەشکرد کە خۆشبەختانە و لە کۆتاییەکانی قۆناغی یەکەمی یارییەکان هەریەک لە (ئاکار عەلی و زۆزگ سەڵاح) بە 7 خاڵ و (ئەحمەد جەزار) بە 6، 5 خاڵ توانیان خۆیان بگەیەنە یارییەکانی قۆناغی کۆتایی.
سەرپەرشتیاری بەشی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە وتیشی، لە قۆناغی کۆتایی دا 10 یاریزانی کوڕ ڕکابەری دەکەن بۆ دیاری کردنی پێنج یاریزانیان بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق کە لەو قۆناغەدا ئاریان عەلی لەگەڵ هاوڕێکانی بۆ ئەو مەبەستە یاری دەکەن و ڕکابەری دەکەن تا زۆرترین کورسی لە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق مسۆگەر بکەن.
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 345 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!