#مەسعود بارزانی# بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە کریستییانەکانی عێراق و جیهان دەکات.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:=KTML_End=
=KTML_Bold=بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان=KTML_End=
بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندیمان بە فەرهەنگی پێکەوەژیان و برایەتیی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان هیواخوازم خوشک و برا کریستیانەکانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەکانیان لە ئارامی و تەباییدا بکەنەوە. [1]
مسعود بارزانی
24ی کانوونی یەکەمی 2023
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 346 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!