=KTML_Bold=مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەبدول مەلا عەلی ناوگردان) کرد.=KTML_End=
=KTML_Bold=ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:=KTML_End=
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەبدول مەلا عەلی ناوگردان)
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی دەڤەری #شارەزوور# و #سەیدسادق#، خوالێخۆشبوو (عەبدول مەلا عەلی ناوگردان)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێز و تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و خزم و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بە دوور بگرێت. [1]
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
#01-01-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,164 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!