ناو: حەمید
نازناو: خارە حەمید
ناوی باوک: سابیر
ساڵی لەدایکبوون: 1963
ڕۆژی کۆچی دوایی: #22-01-2024#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
هونەرمەند و ڕاگەیاندنکار حەمید سابیر لە ساڵی 1963 لە گوندی شێخانانی شاری هەولێر لەدایکبووە.
کادیری دێرینی ڕاگەیاندنی #یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان# بووە و جێگری بەڕێوەبەری تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان - هەولێر بوو.
لە ساڵی 1982 دەستی بەکاری هونەری کردووە و بەشداری لە چەندین شانۆگەری کردووە وەک: شانۆگەری (خەڵکی گوندەکەمان) هەر لە ساڵی 1984 لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر بەشداری لە فیلمی (تاپۆ حەقی چییە) کردووە ( ڕۆڵی سەعید) ی لە فیلمەکە بینیووە.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:40%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/545962/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=زاگرۆس نانەکەلی: خارە حەمید، وەرزشکارێکی دێرینیش بوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=زاگرۆس نانەکەلی: خارە حەمید، وەرزشکارێکی دێرینیش بوو=KTML_ImageCaption_End=
لە ساڵی 1984 بووەتە ئەندامی تیپی شانۆیی (نقابەی کرێکارانی هەولێر).
ناوی هەندێک لەو بەرهەمانەی کە بەشداری کردووە:
• خزم و ناسیار 1982
• خەڵکی گوندەکەمان 1983
• تاپۆ حەقی چییە 1984
• سمایل و مامز 1984
• قەڵای دم دم 1984
• میرات 1984
• هەڵەی دکتۆر 1984
• گوندەکەم جێناهێڵم 1985
• خوالێخۆشبوو 1985
• مەملەکەتی ئەفیون 1992
• نامە 1995
• فیلمی سکرینی بێوار 1996
لە ڕێکەوتی 22-01-2024 بەڕووداوی هاتوچۆ کۆچی دواییکردووە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,572 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!