بۆ #حەسەن زیرەک#
هاوڕێیان..
گەلێک سبەینان پێش ئەوەی لەناو جێگە بێمە دەرێ ، شیعر وەک ژنێکی ناسکو نازدار خۆی دەخزێنێتە نێو نوێنەکەم. ئەم شیعری بەیانیانەش، وەک (کولێرە بەرۆنی کۆیە) وایە گەرم و نەرم و بە کونجیدارە. حەز ناکەم سارد بێتەوە ئەوسا بیخەمە بەردەمتان ، بۆیە بەو گەرمی و نەرمییە ، بۆخۆم و بۆ ئێوەی دەکەم بە بەرچایی.
حەسەن زیرەک
تۆ،
بڕۆ بۆ ناو دەریا و ببە بە بازرگان.
پێشانگایەک بکەوە،
دوڕو مەرجانی تێدا،
نمایش بکە.
من،
دەچم بۆ ناو مانگ و دەبم بە دەسگێڕ،
لە نێو عەرەبانەیەکی بچکۆلەدا،
ئەستێرە دەفرۆشم.
بەیەکەوە دەچێنە بەهەشت
تۆ،
فریشتەکان،
فێری موزیک بکە و
من،
غیلمانەکان،
فێری گۆرانی.
تۆ،
موجتەبا لەگەڵ خۆتا بەرەو
من،
حەسەن زیرەک.
ناوی نووسەر: #قوبادی جەلیزادە# [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 597 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!