ناو: ڕەزا
نازناو: ڕەزا جوولەکانی
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1964
ڕۆژی کۆچی دوایی: #14-03-2024#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
ڕەزا ئەحمەد ناسراو بە ڕەزا جوولەکانی، لە ساڵی 1964 لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایک بووە، هونەرمەند جوولەکانی هەر لە تەمەنێکی منداڵییەوە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی کارە هونەرییەکانی هونەرمەند #حەسەن زیرەک#، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە یەکەم بەرهەمی هونەری خۆی لە ساڵی 1978 لە تەمەنی 14 ساڵیدا بە شێوەی کاسێت بڵاوبکاتەوە.
ڕەزا جوولەکانی نزیکەی 40 ساڵ سەرقاڵی کاری هونەری بووە و خزمەتی هونەری میللی کوردی کردووە، لە ڕۆژی 14-03-2024، لە تەمەنی 60 ساڵی بەهۆی نەخۆشی دڵ و گوشاری خوێنەوە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد و لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 219,640 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!