بەبۆنەى جەژنى نەورۆزەوە، بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، نامەیەکى پیرۆزبایى لە بەڕێز #هاکان فیدان#، وەزیرى دەرەوەى تورکیاوە پێگەیشت کە تیایدا هیواى ساڵێکى پڕ لە خۆشى و ئارامى و تەندروستیى باش بۆ بەڕێزیان دەخوازێت.
لە نامەکەدا بۆ بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەڕێز وەزیرى دەرەوەى تورکیا نووسیوویەتى: بەڕێز سەرۆک، دۆستى ئازیزم، لە ناخەوە پیرۆزباییى جەژنى نەورۆزتان لێدەکەم کە سیمبولى خۆڕاگرى و ئاشتى و ژیانەوەى سروشت و ساڵیکى نوێ و نەریتێکى کۆنى هاوبەشمانە. هەروەها هیواى خواستووە هەماهەنگى و هاوبەشیى نێوان هەردوولا بەهێزتر بێت لەپێناو ئارامى و ئاشتى لە ناوچەکەدا. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 149 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!