دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی کچانی یانەکانی ئێراق و بەدەست هێنانی چەندین پلەی یەکەمی و شکاندنی ژمارەی پێوانەیی لە یارییەکانی دا و بە مەبەستی پاڵپشتی لە کیژە پاڵەوانەکانی یانەکەیان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی #08-03-2024# و لە بەسەر کردنەوەیەکی مەیدانیدا، بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە، دەستەی ڕاهێنەر و یاریزانانی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی لەنێو هۆتێل پەرێژ بەسەر کردەوە.
لەو بەسەر کردنەوەیەدا و سەرەتا جێگری سەرۆکی یانە پیرۆزبایی لە سەرجەم یاریزانەکانیان کرد کە لە بەهێزترین پاڵەوانێتی ئێراق توانیویانە ئەنجامی بەرچاو بەدەست بهێنن و نازناوەکان مسۆگەر بکەن، هەروەک وتیشی ستایشی هەوڵە بەردەوامەکانی دەستەی ڕاهێنەرانتان دەکەم کە شەو و ڕۆژیان خستووەتە سەر یەک بۆ ئەو مەبەستە و دەیانەوێت ئێوەی یاریزانان لە ترۆپکی سەرکەوتن و لە لوتکەدابن و نازناوەکان بەدەست بهێنن.
لە درێژەی وتەکانیدا جێگری سەرۆکی یانە هەموو پاڵپشتییەکی بۆ تیمەکە و ڕاهێنەران دووپات کردەوە و وتی، یانەی پێشمەرگە گرنگی تەواو بەتەواوی یارییەکان دەدات و لەنێویاندا یاری گۆڕەپان و مەیدانە کە بۆ دوو دەیەیە نازناوەکان و قەڵغان و جامەکان لە یانەکەمان دانابڕێت و بوینەتە دووانەیەکی لە یەک دانەبڕاو هەر بۆیە بۆ ئەم پاڵەوانێتییەش دووپاتی دەکەمەوە و داواتان لێدەکەم کە لە دوا یارییەکانی دواڕۆژدا هەوڵی زیاتر و زیاتر بدەن و نازناو بهێننەوە بۆ یانەکەتان و شاری #سلێمانی# چونکە ئێوەن ڕەمزی یانەکەمان.
پاشان #نزار ئەکرەم# سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری گشتی تیمی گۆڕەپان و مەیدان بە ناوی خۆی و ڕاهێنەرانی هاوکاری و سەرجەم کیژە یاریزانەکانەوە سوپاسی جێگری سەرۆکی یانەکەیانی کرد کە گرنگی تەواویان پێدەدات و ئەو پاڵپشتیانەشی بەرز نرخاند و دووپاتی کردەوە کە بووەتە نەریت لایان و وەک پێشمەرگەیەکی جەنگاوەر بۆ نازناوەکان جەنگاوەر دەبن .[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 47 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!