دەڵێی لەسەفەری قەندەهاری هاتیتەوە
لەسەر قەندەهار کە شارێکی وڵاتی ئەفغانستانە دوو ئیدیۆم هاتووە یەکێکیان لەسەر گەنمی قەندەهارییە و ئەوی تریش لەسەر سەفرکردنە بۆ قەندەهار، لە کۆندا کە کوردستان سەر ڕێگەی بازرگانی وشکایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە و کاروان لە کوردستانەوە گەیشتووە بە قەندەهاری ئەفغانستان و #حاجی قادر کۆیی# گەورە شاعیری کورد باسی ئەو ڕێگەیەی کردووە و وتویەتی:
ەبی نازەنینی بە خەتتی جەلی
لە ئیرانەوەی گرتووە تا هیرات
هیرات سێیەم گەورە شاری وڵاتی ئەفغانستانە، بە کێو و زناری زاگرۆسەوە بۆ پێدەشتە کەویرەکانی ئێران و لەوێشەوە بۆ شارەکانی قەندەهار و هیرات بە کەروبارەوە هەر بەقسەخۆشە، ئەو کاروانچییانەوە بە چەندین مانگ بەڕێگەوە بوون و تا گەڕانەوە زۆر هیلاک و ماندوو و شەکەت بوون، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک هیچ کارێکی قوورسی نەکردبێت و زۆر خۆی بەماندوو نیشان بدات بەتەوسەوە پێی دەوترێت: واتە: دەڵێی لەسەفەری قەندەهاری هاتیتەوە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 78 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!