ناونیشانی بابەت: شوێنەوار و مێژووی ئاشی هاودیان لە ئیدارەی سۆران
ئامادەکردنی: #محەمەد هەسنانی#
گوندی هاودیان سەر بە ناحیەی دیانا، دەکەوێتە سنووری ئیدارەی #سۆران#، لە خوار زنجیرەچیای برادۆست، جگە لە موسڵمان، ژمارەیەک خێزانی کرستیان لە گوندەکەدا نیشتەجێن، کە ساڵەهایە بەیەکەوە ژیان بەڕێ دەکەن، هەروەک مەسیحییەکانی گوندەکە ڕۆڵیان هەبووە لە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ئاشی گوندکە.
لەمبارەیەوە فازڵ هاودیانی، نووسەر و لێکۆلەر، بە (باسکورد)ی ڕاگەیاند: مێژووی گوندی هاودیان لە سنووری ئیدارەی سۆران، بۆ سەردەمێکی زۆر کۆن دەگەڕێتەوە، بەڵگەش ئەوەیە، کە چەندین شوێن قەڵا و شوورا و بناغەی جۆراوجۆری شوێنەواری لە سنووری گوندەکە هەن، یەکێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانیش بریتی بووە لە ئاشی گوندەکە، کە دوای نزیکەی 100 ساڵ تائێستا شوێنەواری ئاشەکە ماوە و پارێزگاریی لێ دەکرێت.
گوتیشی: مێژووی ئاشەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1932، کە لەسەر دەستی وەستا (ڕەیحانا شێخۆ) دروست کراوە، کە لە نەتەوەی ئاشووری بووە و دانیشتووی گوندی هاودیان بووە، خاوەنی ئاشەکە حاجی فەرهاد شاوراوەی بووە، ئاشەکە بە ئاو کاری کردووە، کە دوای ئەم هەموو ساڵە تا ئێستا قۆتەر و شوێنەوارەکەی ماوە، کە لە مەودایەک ئاوی بۆ هاتووە بۆ بەگەڕخستنی، وەک باسیشی لێوەدەکرێت، هەم ئارد و هەم تەحین لەم ئاشکە دروست کراوە.
فازڵ هاودیانی دەشڵێت: ئەم ئاشە زیاتر لە وەرزی بارانبارین کاری پێ کراوە، چونکە وەرزی هاوین زیاتر ئاوەکەیان بۆ بەروبوومی کشتوکاڵی بەکار هێناوە و بەشی کارپێکردنی ئاشەکە نەبووە، دوای ڕاپەڕینی 1991 لە کاتی دروستبوونی ئابلووقەی ئابووری، جارێکی دیکە ئەم ئاشە لەلایەن (وەستا فیۆدەر و وەستا شمۆ)، نۆژەن کراەوەتەوە و کاری پێ کراوە، هەروەک ئەو پشەوەرانەی کاریان لە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ئاشەکە کردووە، ناویان لەسەر پەنتاییەکی ئاشەکە تۆمار کراوە.
گوندی هاودیان سەر بە ناحیەی #دیانا#، دەکەوێتە سنووری قەزای ناوەندی سۆران، لە خوار زنجیرەچیای برادۆست، واتە کۆتا گوندی سۆرانە، کە هاوسنوورە لەگەڵ سنووری قەزای #مێرگەسۆر#، ناوچەیەکی شاخاوییە و لەدەوروبەریدا چەند ئەشکەوت و ناوچەی شوێنەواری هەن، لەناو گوندەکەشدا زۆر بایەخ بە سەوزاری و دارودرەخت دراوە، ئەمەش ژینگەیەکی جوان و سەرنجڕاکێشی بە گوندەکە بەخشیوە، جگە لە موسڵمان، ژمارەیەک خێزانی مەسیحی و کرستیان لە گوندی هاودیان نیشتەجێن، کە ساڵەهایە بەیەکەوە ژیان بەڕێ دەکەن و لە خۆشی و ناخۆشیی یەکتریدا بەشدارن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 334 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!