#یانەی وەرزشی چوارقوڕنە#ی دەڤەری ڕاپەڕین لەم وەرزە ئاست و ئەنجامەکانی وەکوو پێویست نییە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان یانەکەش لە کۆی ئەنجامدانی حەوت یاری لە خولەکە خاوەنی تەنیا چوار خاڵە ئەمەش لەگەڵ ئامانجی یانەکە یەکناگرێتەوە، بۆیە لە دوای دەست لە کارکێشانەوەی (ڕەمزی ساڵح)، یانەکە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ستافێکی ڕاهێنەران واژوو کرد بۆ ئەوەی ئەرکی ڕاهێنەرانی پێشوو تەواو بکات، کارگێڕیی یانەکە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ مامۆستا (ڕەفیق سەعید) واژۆ کرد بۆ ئەوەی بتوانێ ئاستی تیپەکە بەرز بکاتەوە و کێبڕکێ لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بکات لە یارییەکانی داهاتوو، لە ئێستادا 2025 ڕاهێنەرە سۆرانییەکەی یانەی چوارقوڕنە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ئاستی تیپەکە بباتە قۆناغێکی باشتر و هەر چی نەبێت لەم قۆناغە یانەکە بباتە پێشەوەی خانەکانی ڕیزبەندی یانەکان، هەموو هەوڵێکیشی بۆ ئەوەیە تیپەکە بخاتەوە سەر سکەی ئەنجامی شایستە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان.[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 374 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!