«سەدیق پاشا» بۆی گێڕامەوە «صدیق القادری» وتی: قائیمقام بووم لە «#چوارتا#». عەشایری ئەمدیو هەموو جار ئەچوون تاڵان و بڕۆیان لەو وڵاتی «#بانە#» و «#سەردەشت#»ە ئەکرد و ئەهاتنەوە، خەڵکەکەی ئەولاش ئەچوونە لای «فەرماندەی»ی سەردەشت شکاتیان ئەکرد، فەرماندەش قاقەزی بە فارسی بۆ من ئەنووسی کە جەردەکان بگرم و ماڵەکە بسێنمەوە، منیش هەموو جار لە وەڵامی نامەکەیا بە عەرەبی ئەمنووسی «لم نعپر على شئ» هەموو ساڵ جارێکیش بە ناوی ئەوەوە، کە هەردووکمان قۆمیسەری سنوور بووین، لە دێیەک لەو دێیانە کۆ ئەبووینەوە و قسەمان لە کاروباری سنوور و هاڵ و هەواڵی ئەو یاڵەوە ئەکرد.
وتی: ڕۆژێک بڕیارمان دا کە لە دێی «بێوەڕێ» کۆ ببینەوە، من لێم دا چووم، شوێنیان بۆ چاک کردبووین، دانیشتم و زۆری پێ نەچوو فەرماندەش هات، بە شوێن ئەوا کابرایەکی «ئەمنیە»ی ئێرانی، ئەوەندەم زانی نقەنق نیشتووە بە گونیەیەکی پڕ لە قاقەز و دەفتەر و شتومەکەوە، هێنای لە تەنیشتمەوە دای بە ئەرزا و هەناسەیەکی دا، وەکوو بڵێیت زۆر هیلاک بوو، منیش بە لامەوە سەیر بوو وتم: ئەوە چییە؟ کابرا بە تووڕەییکەوە وتی: «اغا اين هم لم نعثر است». تۆمەز ئەوراقی ئەو ساڵە کە بە شوێن شتە دزراوەکانا نووسراوە و وەڵامی دراوەتەوە هەموویان هەڵگرتووە و هێنابوویان بۆ ئەوێ پڕ بەو گونیەیە و کابرا ناوی نابوو «لم نعثر!». [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 327 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!