ئەو ساڵە قائیمقامێک لە چوارتا هەبوو، کە یەکەم جار بوو چوارتا قائیمقامێکی تێ ئەچوو، یەکەم جاریش بوو ئەو کابرایە ئەبوو بە قائیمقام.
مدیری ماڵ «میرزا مارف» بووە ڕۆژێک لە ئاخری مانگا لیستەی ئەو مانگەی دایەرە بەم جۆرەی خوارەوە ئەنووسێ و ئەیبا بۆ قائیمقام ئیمزای بکا و بینێرن بۆ سلێمانی:
لەوازمی نووسین 200 ڕوپیە. سووتەمەنی 100 ڕوپیە. تەعمیرات 1000 ڕوپیە. مەعاشی ئەهلی دایەرە 2000 ڕوپیە. جەمعی کول 3300 ڕوپیە.
قاییمقام سەیرێکیان ئەکا و ئەڵێ: لەوازمی نووسین تەواوە 200 ڕوپیە، سووتەمەنی تەواوە 100 ڕوپیە، تەعمیرات تەواوە 1000 ڕوپیە. مەعاشی ئەهلی دایەرە تەواوە 2000 ڕوپیە. ئەمجا چاوی ئەکەوێ بە جەمعی کول - 3300 ڕوپیە - تووڕە ئەبێ و ئاگری تێبەر ئەبێ و ئەڵێ: ئەم جەمعی کولە سەگبابە کێیە کە هەر مانگێک ئەوەندە پارە لەم دایەرە وەرئەگرێ؟ و من تا ئێستە ڕێنەکەوتووە جارێک بەرچاوم بکەوێ؟
ئەمجا کاتبی تەحریر بانگ ئەکا و ئەڵێ: لە ئێستە زووتر نییە ئەم جەمعە کولە سەگبابە فنیش کە و ئیتر پووڵێکی تری مەدەنێ. وەرەقەی فنیشەکەیم بۆ بێنە ئیمزای کەم![1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 170 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!