حاجی ئەوڕەحمانی کۆیی هەبوو، جارێک ئەچێ بۆ ئەو خۆشناوەتییە و ماوەیەک ئەمێنێتەوە. خۆت ئەزانی ناشوکری نەبێ خواردنی هەر خۆش لە خۆشناوەتی هەر گەنمەکوتاوە. ئەویش لەو ماوەدا لە گەنمەکوتاو بەو لاوە هیچی تری دەست ناکەوێ. هەر زۆر زۆر هەڵهای برنج ئەکا. ڕۆژێک سەر لە بەیان کتوپڕ گوێی لە دەنگە دەنگێ ئەبێ، خۆی بۆ خۆش ئەکا کە ئەمە برنج ئەکوتن، ئەو ڕۆژە بە یادی برنجەوە نیوەڕۆ نیوەڕۆژە ناکا، ئەڵێ با ئێوارە زۆر بخۆم. ئێوارە پاش نوێژی شێوان ئاو دێنن و دەست ئەشوا، ئەویش سمێڵی خۆی لێ داوەتە لاوە کە ئێستە پڵاو ئەخوا، کە نان دائەنرێ سەیر ئەکا هەر گەنمەکوتاوە. بە جارێ ئەچێتە تاسەوە و نایخوا، سکیشی لە برسانا هەر قۆڕەی دێ. کابرای خانەخۆی پێی ئەڵێ عاجی ما ناخۆی؟ ئەڵێ ناخۆم. ئەڵێ ئاخر کە دەستت شوشت ما ناخۆی؟ ئەڵێ کوڕە کە دەستم ششت، دەستم لێی ششت.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 160 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!