ناونیشانی بابەت: بارزانی مەلا خالید بە سۆزێکی زۆرەوە چەند بابەتێکی لەسەر ژیان، خەبات و پەیوەندییەکانی ئیدریس بارزانی بڵاو کردەوە
بە دوای کۆچی دوایی ڕەوانشاد
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانیدا، #بارزان مەلا خالید# بە سۆزێکی زۆرەوە چەند بابەتێکی لەسەر ژیان، خەبات و پەیوەندییەکانی ئیدریس بارزانی بڵاو کردەوە. بە باشم زانی هۆی ئەو کارەی و سۆز و یادکردنەوەکانی بزانم، ناوبراو وتی: با بە وتەیەکی سەرۆک #مەسعود بارزانی# وەڵامت بدەمەوە کە لە پەرتووکە بەنرخەکەیدا #بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد# دا پەنجەی بۆ ڕاکێشاوە و دەڵێت: پاش هەڵگیرسانی #شۆڕشی ئەیلول# لە ساڵی 1961، #بارزانیی نەمر# لە بەرەکانی شەڕدا بوو. بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ماڵ و سەرپەرشتی کردنی فەرمانیدا هەموو لایەکمان کاک ئیدریس بە مەرجەع بزانین و لە هەڵسوکەوتەکانماندا پرس و ڕای پێبکەین. لێرەدا نهێنی کارزانی و پسپۆڕیی و گەورەیی کاک ئیدریس بە دەردەکەوێت، تۆ سەیر بکە لە کاتێکدا کاک ئیدریس کۆمەڵێک برای لە خۆی گەورەتری هەبوو، کەچی بارزانیی نەمر ئەوی بە گەورە داناوە و پرس و ڕای پێکراوە. هەروەها لێرەدا قسەیەکی هاوڕێ و تێکۆشەری دێرین مامۆستا عەزیز محەمەد دێتەوە یاد کە لەم شەوانەدا لەگەڵ هەڤاڵ خورشید شێرە لە خزمەتیدا بووین و لە قسەکانماندا باسی لە بوێری و ژیری کاک ئیدریس دەکرد و فەرمووی: لە خزمەت بارزانیی نەمردا بووم سەبارەت بە بەرپرسەکانی شۆڕش قسەمان دەکرد، من زۆر ستایشی ڕۆڵی کاک ئیدریسم کرد کە سەرنجم دایە بارزانی زۆری پێخۆشبوو، لە ناخەوە دەگەشایەوە.
سۆزی من لەوەوە دێت کە کاک ئیدریس مرۆڤێکی تایبەت بوو، ھەرگیز خۆی لە خەڵکی تر جیا نەدەکردەوە و ئەو خۆی لەنێو مرۆڤی کورددا دەبینی، ھەستی بە موعانەتەکانی دەکرد و لە یەکەم ڕوانیندا ناخی مرۆڤی دەخوێندەوە و چارەسەری شیاوی بۆ گرفتەکانی دەدۆزییەوە. سەرکردەیەکی خاکی و دڵپاک بوو، ھەرگیز خۆی لە کەسی ڕووبەڕووی بە گەورەتر نەدەزانی، پێشمەرگەیەکی سادە و دڵسۆز بوو، لە گەرمەی شەڕ و ئاگردا سەرکردەیەکی خۆڕاگر، ورەبەخش، بیردۆزی چارەسەری گرێ کوێرەکان و زامنکەری سەرکەوتنەکان بوو.
لە دوای کۆچی دوایی بارزانی باوکدا، ھەموومان بۆنی ئەومان لە کاک ئیدریس دەکرد. لە ڕۆژانی مێحنەت و ساتە پڕ لە مەترسییەکاندا لە پێناو ڕێکخستنەوەی پارتی، کۆکردنەوەی پێشمەرگە، جۆشدانی شۆڕش، پوچەڵکردنەوەی مانۆڕ و پیلانەکانی دوژمن، ناحەزانی پارتی، شەوی دەکرده ڕۆژ و بێباک لە چاوی جاسوسان، پێداویستییەکانی شۆڕش و جێی حەوانەوەی پێشمەرگەکانی دابین دەکرد. بایەخێکی زۆری بە ماڵ و منداڵی پێشمەرگە دەدا، نەیدەھێشت حەوجێی دەستی ئەم و ئەو بن.
ئەوەیە کە من بەشانازییەوە ھەتاھەتا بە سۆزەوە یادی دەکەمەوە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 135 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!