=KTML_Bold=ناونیشانی بابەت: بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژن،ژیان، ئازادی سەنتەزیکه له شۆڕشی ئینفورماتیک لە سەردەمی جیهانی بوون و قەیرانی شەرعیەت لە سیستەمی سیاسیدا=KTML_End=
ناوی نووسەر: #لوقمان قەنبەری#
بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژن،ژیان، ئازادی سەنتەزیکه له شۆڕشی ئینفورماتیک لە سەردەمی جیهانی بوون و قەیرانی شەرعیەت لە سیستەمی سیاسیدا
دەکرێ بگوترێ کە بزووتنەوەکانی ئەم دواییەی ئێران بزووتنەوەیەکی جیهانی-لۆکاڵین، واتە ئەمڕۆ لە سەردەمی جیهان بوون پرسی لۆکاڵی بۆتە پرسێکی جیهانی و پرسی جیهانیش بۆتە پرسێکی لۆکاڵی. بۆیە دەکرێ بگوترێ کە ئەم بزووتنەوەیە بزووتنەوەیەکی جیهانی-لۆکاڵییە و ئەم مەسەلەیە بووەتە هۆی جیابوونەوە و جیاوازی ئەم بزووتنەوەیە شۆڕشگێڕە لە بزووتنەوەکانی ڕابردووی ئێران، لە ئاکامدا هەر بەدیلێک بۆ داهاتووی ئێرانیش دەبێ بێت لە چوارچێوەی پرسی جیهانی-لۆکاڵی لەبەرچاو بگیرێت.
گڵۆباڵ-لۆکاڵی بەو مانایەیە کە نابێت لە شیکردنەوەی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان تەنها پشت بە دیتەرمینیزمی تەکنەلۆژی ببەستین، بەڵکو پێویستە ئاماژە بە ڕۆڵی فاکتەرە ناوخۆییەکانیش بکەین، بۆ نموونە پێویستە ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی و هۆشیاری سیاسیش لەبەرچاو بگرین، یان گەشەکردنی پۆلی خوێندەواری زانکۆ.
بە واتایەکی تر، ئێمە دەبێ ڕوانگەیەکی تێکەڵاومان هەبێت بۆ بزووتنەوەکانی ئەم دواییەی ئێران. لە ڕابردوودا زۆرێک لە تیۆریستەکانی شۆڕشەکان تەنیا گرنگییان بە ڕۆڵی گۆڕاوە ناوخۆییەکان دەدا، بەڵام بزووتنەوەکانی ئەم دواییەی ئێران نیشانیان دا کە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان تەنیا بە پشت بەستن بە فاکتەرە ناوخۆییەکان ناتوانرێت شیکاری بکرێن.
یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی بزووتنەوەکانی ئەم دواییەی سەردەمی جیهانگیری، ڕۆڵی ڕەوەندەکانە که هاوتەریب لەگەڵ خۆپیشاندەرانی ناوخۆیی ئەو وڵاتە، بزووتنەوەکانی ئەم دواییەی ئێرانی قووڵتر و فراوانتر کرد. هەروەها پێویستە ڕۆڵی کاریگەری ڕای گشتی جیهانی لە هاوڕێیەتیکردنی ڕای گشتی ناوخۆییدا لەبەرچاو بگرین.
خۆپێشاندانەکانی دژە حکوومەت لە زیاتر لە 100 شاری وڵاتانی ئورووپایی هاوتەریبی رای گشتی جیهانی لەگەڵ بۆچوونە ناوخۆییەکان نیشان دەدەن و بێ گومان ئەم پرسە دەبێتە فاکتەرێکی کاریگەر لە ڕەوتی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و کوردستاندا. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 124 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!