هۆبەی چالاکی وەرزشیی و دێدەوانی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام وەکوو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی کچە قوتابییان لە ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری شارۆچکەی #پیرمام# هەڵسان بە ئەنجامدانی پاڵەوانییەتیی فوتساڵی قۆناغی قوتابییانی ئامادەییەکان، لەم پاڵەوانێتییەش دە قوتابخانەی ئامادەیی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام بەشداریی یارییەکانی ئەم پاڵەوانێتییەیان کردبوو، دوایی ئەنجامدانی چەندین یاری لەنێوان قوتابخانە بەشداربووەکان هەردوو ئامادەیی (سەربەنی کچان و ئاگای ناحکومی) گەیشتنە یاری کۆتایی، لە یاریی کۆتایشدا بە ئامادەبوونی (نەعیمە زوبێر) بەڕێوەبەری پەروەردە و ژمارەیەکی زۆری هاندەرانی وەرزش دۆست هەردوو تیپ ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا کچە یاریزانانی هەردوو ئامادەیی توانییان ئاستێکی بەرزی وەرزشی تۆپی پێی پێشکەشی ئامادەبووان بکەن، سەرەنجامیش قوتابخانەی ئاگای ناحکومی توانی یارییەکە بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ یارییەکە بباتەوە ببێتە پاڵەوانی ئامادەییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام و لە کۆتایشداخەڵات و دیاری بە سەر تیپ و یاریزانە سەرکەوتووەکان دابەشکرا، لەبارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییەش مامۆستا (مەریوان مەغدید) بەرپرسی چالاکی وەرزشیی و دێدەوانی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام گوتی: وەکوو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان و بە مەبەستی دیاری کردنی یاریزانان بۆ تیپی پەروەردەی پیرمام کە بڕیارە لە داهاتوودا بەشداری پاڵەوانییەتیی فوتساڵی پەروەردەی شارۆچکەکان بکەین ئەم پاڵەوانێتییەمان ئەنجامدا، سوپاسی بەڕێوەبەری پەروەردەی پیرمام دەکەین کە بەردەوام هاوکار و پاڵپشتی هۆبەکەمان و بۆ ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان و بەرنامەی زیاتریشمان هەیە بۆ ئەوەی بتوانن چالاکی زیاتر ئەنجام بدەین. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!