$باکووری کوردستان$
- بەهۆی کاریگەریی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ماوەی چەند ڕۆژێکە دەستیپێکردووە، لە نۆ پارێزگای باکووری کوردستان بەفر ڕێگەی یەک هەزار و 379 گوند و شوێنی نیشتەجێبوونی داخستووە. لە پارێزگای دێرسیم 184، لە چەولێگ 100، لە سێواز 483، لە خارپێت 73، لە سەمسوور 119، لە وان 72، لە #جۆلەمێرگ# 87، لە بەدلیس 166 و لە مووش 95 گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون ڕێگەکانی هاتووچۆیان بەهۆی بەفرەوە داخراون. بەفربارین لە هەندێک ناوچەی باکووری کوردستان بەم شێوەیە؛ لە جۆلەمێرگ زیاتر لە 30 سانتیمەتر بەفر باریوە، لە دێرسیم 21 سانتیمەتر، لە ئاگری 15 سانتیمەتر، لە قارس 18 سانتیمەتر و لە #وان# 20 سانتیمەتر بەفر باریوە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376042/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەفر ڕێگەی هەزار و 379 گوندی باکووری کوردستان دادەخات=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەفر ڕێگەی هەزار و 379 گوندی باکووری کوردستان دادەخات=KTML_ImageCaption_End=
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەسیجی خوێندکاریی زانکۆی #ئیلام#، پێشیان بە بڵاوکردنەوەی گۆڤارێکی ئەدەبی و فارسی بە ناوی ڕێبەندان خوەشە گرت. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پێشگرتن لە بڵاوکردنەوەی ئەو گۆڤارە لە زانکۆی ئیلام لە کاتێکدایە کە سەرنووسەری ئەو گۆڤارە، موڵەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی لە زانکۆ وەرگرتبوو.[6]
$باشووری کوردستان$
- لە ڕوداوێکی تەمومژاویدا پاسەوانێکی بەرپرسی لقی دووزخورماتوی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە نێو حەوشەی ماڵەکەی خۆیدا کوژرا. ئه و پێشمەگەیە ناوی سالار سابیرە و پاسەوانی ئەرسەلان عەلی بەرپرسی ناوچەی دووز #خورماتوو#ی پارتی دیموکراتی کوردستانە.[1]
- لە ماڵێکی سنووری شاری #هەولێر#-دا سێ تەرم دۆزرانەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی کران.[2]
- بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی #سلێمانی# ئاشکرایکرد: نزیکەی 15 تا 20 کەس تووشی ئەنفلۆنزای بەراز بوون، بەڵام لەژێر چاودێری پزیشکیدان.[1]
- ئاگر لە بازاڕی کوتاڵ فرۆشانی شاری #دهۆک# کەوتەوە، زیانێکی زۆریی ماددی لێکەوتەوە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376042/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دهۆک، ئاگر لەبازاڕی کوتاڵ فرۆشان زیانێکی زۆری لێکەوتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دهۆک، ئاگر لەبازاڕی کوتاڵ فرۆشان زیانێکی زۆری لێکەوتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- ئەمڕۆ، سەرجەم پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتی #چۆمان# بەهۆی درەنگ چوونیان بۆ دەوام لەلایەن قایمقامیەتی قەزاکەوە سزادران و ئه و ڕۆژەیان بۆ کرا بە غیاب.[1]
- دەرچوانی بەشێک لە زانکۆکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە و داوا دەکەن هاوشێوەی زانکۆکانیتر ماف و ئیمتیازاتیان پێبدرێت.[1]
- هەڵمەتی دادپەروەری گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم بینای سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجامدا و داوایانکرد یاسایی چاکسازی واژۆ نەکات و ڕەتیبکاتەوە.[2]
- لە هەولێر ئەفسەرێکی باڵای #وەزارەتی پێشمەرگە# کە یەکێتیە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە 30 فیشەکی پێوەنراوە و شایەتحاڵێکی ڕوداوەکەش ئاماژە بەوەدەکات کە ئەفسەرەکە بەسەختی بیندار بووە. ئه و ئەفسەرەی یەکێتی کە بریندار کراوە موقەدەم سەلام ڕەزا یە کە بە سەلام مەنتک ناسراوە و کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگەیە، لە هەولێر و لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و بەسەختی بریندار کراوە.[1]
- بەهۆی ئەوەی حکومەتی عێراق گرێبەستی گەڕان و پشکنینی بیرە نەوتی نوێی بۆ کۆمپانیای بی پیی بەریتانی نەکرد، کۆمپانیا بەریتانییەکە لە کێڵگە نەوتییەکانی #کەرکووک# کشایەوە.[3]
- لیژنەیەکی هاوبەشی پەرلەمان کە لە هەردوو لیژنەی کاروباری پێشمەرگە و لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ پێکهاتبوون، ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی عوسمان سێدەری و بەیاوەری ئەندامانی لیژنەکە، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا و گفتوگۆیان لەسەر کەیسی مەجید برایم هەرووتی کرد.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قوڕس هێرش دەکەنە سەر گوندی خربت بەگەری سەر بە #گرێ سپی#.[5]
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، گوندەکانی شەڕا و شەهبا تۆپباران دەکەن.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە ئیزمیر لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا 12 ئەندامی #هەدەپە# دەستگیرکران.[5]
- کۆڕبەندی جیهانی داڤۆس بە ئامادەبوونی زیاتر لە سێ هەزار کەس لە سویسرا دەستيپێکرد و #نێچیرڤان بارزانی#ش بەشدارە لەو کۆڕبەندەدا.[4]